چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2024

دەركردنی سزای 6 مانگ زیندان بۆ شارۆمەندێکی كورد

دادگای ئینقلابی شاری” سنە” “فەرهاد خودایار”ی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردیەکان، 6 مانگ زیندانی بە سەردا سەپاند.


بە پێی هەوالەکان، فەرهاد خودایار مانگی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی تاران دەستگیر و دواتر بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گوازرایەوە.
ناوبراو لە دادگای ئینقلاب، سزای 6 مانگ زیندان و 9 میلیون تمەن سزای نەقدی بە سەردا سەپا.
جێگەی ئاماژەیە ئەم زیندانیە ئێستا لە زیندانی ناوەندی شاری سنەیە و ماوەی حوکمەکەی تێدەپەرێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …