بەرەبەیانی رۆژی هەینی 15ی خەزەلوەر سەبری ئاشناگەر هەلسووراوی سیاسی کورد بە هۆی نەخۆشیەوە لە شاری تاران گیانی لە دەستدا.
سەبری ئاشناگەر لە رێکخەرانی رێپێوانە مێژووییەکەی شاری سنە بەرەو مەریوان و یەکێک لە چالاکانی بنکەکانی دوای شۆرشی گەلانی ئێران و هەروەها چالاکی بواری کرێکاری و ژنان و منداڵان بوو.
بریارە تەرمەکەی لە شاری تارانەوە بگواسرێتەوە بۆ شاری سنە و لە زێدی خۆی بە خاک بسپێردرێت.