شەوی رابردوو لاوێكی كورد بەناوی كەمال وەیسی، خەڵكی ئاوایی نایسەر لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سنە لەماڵەكەی خۆی دەستگیركراو راپێچی شوێنێكی نادیاركرا.
بەپێی ئەو هەواڵەی ئەمرۆ چوارشەممە بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، شەوی رابردوو هێزەكانی ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامی لەشاری سنە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی كەمال وەیسیو دەستگیری دەكەنو دەست بەسەر كەلوپەلی تایبەتیو كامپیوتێرەكەی ناوبراودا دەگرن.
بەپێی هەواڵەكە كەمال وەیسی بڕوانامەی لیسانسی هەیەو ماوەیەك لەوەپێش بە مەبەستی كاركردن سەردانی باشوری كوردستانی كردبوو كە پاش چەند رۆژ لەگەڕانەوەی بۆ شاری سنە لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە دەستگیركرا.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …