بە هۆی باران بارینێکی زۆر و هەستانی لافاو لە شارەکانی ئیلام و لۆڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان شەش هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و هاوڵاتییەکی دیکەش بێ سەروشوێنە.
بە پێی وتەی بەرپرسانی ئێرانی لافاو زیانی بە ٤٠ شار و شارۆچکەی وەکو تەورێز، ئیلام، سنە، کرماشان، کەهکیلویە و بوێرئەحمەد، هەمەدان، لۆڕستان و خوزستان گەیاندوە و هاوڵاتییەکیش تا ئێستا بێ سەروشوێنە.
بەرپرسان راشیانگەیاند سێ هاوڵاتی لە لۆڕستان و سێ هاوڵاتی دیکەش لە ئیلام بە هۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها راگەیەندرا کە ٢٠ هەزار ماڵ و هەزار ئۆتۆمبیلیش زیانیان پێ گەیشتووە