دوێنی شەممە سێیەمین كۆنفرانسی سێ لایەنی كۆمەڵە لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید بەڕێوەچوو كە پرسی یەكگرتنەوەی كۆمەڵە رێكارەكانی یەكگرتنەوە لەلایەن ئەندامانی ئەو سێ لایەنەوە گفتوگۆی لەسەر كرا.
هەر سێ لایەنی كۆمەڵە (رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە، هێڵی یەكگرتنەوە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان) كە ماوەیەكە پرۆسەی یەكگرتنەوەیان دەست پێكردوە، پێشتر دوو سمیناری سیاسییان لە دەرەوەی وڵات بۆ كادرو ئەندامانی خۆیانو كادرانی دێرینی كۆمەڵە سازكرد.
بەوتەی یەكێك لە بەشداربووانی سمینارەكە، پاش ئەم سمینارەی یۆتۆبۆری پرۆسەی یەكگرتنەوەی ئەو سێ لایەنەی كۆمەڵە دەگاتە قۆناغی كۆتاییو لەداهاتوویەكی نزیكدا ئەو پرۆسەیە بە ئەنجام دەگات.