لەم ماوەدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت فەیسبوك سەبارەت بە دۆخی باشووری كوردستان هەندێ دەستەواژە و مەفاهیمی دوور لە پرەنسیپی مرۆیی بڵاو بووەتەوە كە بۆ مرۆڤ جێگای سەرنج و لە هەمان كاتدا ئێش و ئازارە.
ئەم كردوانە ئەوەندە قیزەونە كە مرۆڤ ناتوانێت لە پاڵیدا بێ دەنگ بێت و بۆیە مرۆڤی كورد ناچار دەكات بۆ یەك چركەش بووبێت رابردوی باشووری كوردستان بێنێتەوە بەرچاوی و بزانێت كێشەكان لە كوێ سەرچاوەی گرتوووە و بۆچی توندوتیژی دەستەواژەی نەشیاوی لێ دەكەوێتەوە و بێ رێزیی و هەتكی حورمەت دێتە ساحەی سیاسی كۆمەڵگای كوردستان و بەردەوام خۆی پەلكێش دەكات.
مێژووی باشووری كوردستان سەرانسەر پڕ بووە لە راودوونان و كوشتن و بڕین و هەڵواسین و بە هەزاران كەس ئەنفال كراون و بە هەزران كەسی دیكەش شیمیایی و بە كۆمەڵ خەڵكیش ئاوارەی ماڵ و حاڵی خۆیان بوونە و هەتا هەتایە لە مێژوودا دەمێننەوە.
مێژووی ئەم بەشە لە نیشتمان سەرەڕای خۆڕاگری و بەرخۆدان لە خۆ و لە خاك، سەدان خەیانەت و كاولكاریی لە نێو خۆیدا بۆ خۆی و دژ بە خۆی و لە ایەن كەسە خودییەكانەوە تۆمار كردووە و هەرگیز ناتواندرێ چاوپۆشی لێ بكرێت، چوونكە وەكوو تراژێدی وایە و بەردەوام دووپات دەبێـەوە.
كاراكتێری سەرەكی ئەم بەشە لە نیشتمان دوو رەنگی زەرد و سەوز بووە، بە واتایەكی دیكە پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتمانی. كاتێك لە كۆڵان و شەقامەكانی ژیچر دەسەلاتی هەر كام لەم دوو حیزبەدا (چ رابردوو چ ئێستا) تێدەپەڕی رەنگی بینا و كەرەستەكانی دەوروبەر بە واتا زەرد و سەوز دابەش كراوە و بە سەر دوو خێڵی عەشایری حەمە باو و حەمە ناو، سەر بە دوو بەرەگ واتە دوو بلووك، دوو دەوڵەتی ئیسلامی شیعە و سونی كە ئێران و توركیە بێت دابەش كراوە.
لە پەلكێشی ئەم عەقڵیەتە لە ژێر باڵی سەوزدا كۆرپەیەك لە دایك دەبێت بە ناوی “گۆڕان” كە لە رۆژی لەدایكبوونی بە ئیفلیجی چاوی بە جیهان هەڵهێنا و بە عەقڵیەتی عەشایرییەوە هاتە مەیدان. لە راستیدا كاتێ دایكێك نوقسان بێت منداڵەكەشی بە نوقسانی و سەقەتی لەدایك دەبێت و لە سەر شانۆ رووداوەكان ئامادە دەبێت. گۆڕان بەشێك لە درێژكراوەی یەكێتیە و ئەگەر كەسێك پێ وایە ئەمانە دوو خەتی جیاوازن، هێشتا لە گەمەی سیاسی باشووری كوردستان تێ نەگەیشتووە. بۆیە من هیچ كات كۆڕان و یەكێتی لە یەك جیا نەكردووەتەوە و پێم وایە كە هەمان عەقڵیەتی خێڵەكیە كە درێژ كراوەتەوە.
بە هەر حاڵ:
كۆمەڵگای باشووری كوردستان بە جەماوەرەكەشیەوە زۆربەی هەرە زۆری بەسەر ئەم دوو لایەنەدا دابەش كراوە، چەند دەرسەدێكیشی تایبەت كراوە بە حیزبەكارتۆنیە “ئیسلامی”ەكان.رۆشنبیری و رۆشنفكر و مەلا و شێخ و سەید و سادات هەر هەمووی بە لایەنێكەوە هەڵواسراوە و كەس بێ لایەن نیە و دەبێت سەر بە رەوتێك یا بەرەیەك بێت. ئەمەش بەر ئەنجامی حیزبی خێڵەكی و عەشیرەییە كە بەردەوام هەوڵی پاوان كردنی بەشەكانی دیكەیان داوە.
ئەمانە هەر كام (ئەم حیزبانە) هەر وەك زەرد و سەوز لە ماوەی رابردوودا بە هۆی هێزی ئابووری و خۆیان بە سەر كۆمەڵگای كوردستانی رۆژهەڵات و باكوور و خۆرئاوا دا دەسەپێنن، لە هەموو رێگەیەكەوە بۆیان كرابێت هەوڵی دابەش كردنیان داوە بە سەر یەكتردا، بە تواو هێز و وزەوە لە ساڵی نەوەد بەملاوە ویستوویانە حیزبی بەشەكانی دیكەی كوردستان ملكەچ و گوێ ڕایەلی خۆیان بكەن. بە دەیان پیلانگێرییان بۆ لاواز كردنی حیزبەكانی دیكە ئەنجام داوە و دایان ڕشتووە.
لە كارنامە و مێژووی هەر كام لەمانەدا، بە سەدان كوشتن و رودوونانی كورد تۆمار كراوە، ئەگەر تا دوێنێ پارتی كوشتن و بڕینی لە ئەستۆی خۆ گرت، ئیسماعیل شەریف زادەكانی دەكوشت و ئەمڕۆ رۆژنامەنووسەكان خەڵتانی خوێن ئەكات و دیسان هەر دوێنێ لە كۆڵان و شەقامی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی سەوز (یەكێتی) بە هاوكاریی هەندێ لە بەرپرسان، سەدان رۆڵەی ماندوونەناسی رۆژهەڵاتی خەڵتان خوێن دەرد و ئەمڕۆ هەروەها كاوە گەرمیانیەكان لە خوێن نوقم دەكات.
بۆ ئەمانە هیچ شتێك عەیب و عار نیە و هەر ئەوەیە ئەمڕۆ پارتی شانازیی بە پاشماوەكانی عوسمانی دەكات و لە سایەی دەرەبەگایەتیەكەیدا هەست بە ئەمنیەتی ئابووریی سیاسی دەكات. دیسان یەكێتی هەر بەو چەشنەی زۆربەی بەرپرسانی بە شانازییەوە نێو پیاو كوژانی كۆماری ئیسلامی و درێژكراوەكانی سەفەوی دێنن و ناوزەدیان دەكەن و لە سایە و سیچبەری ئێراندا خۆیان دەحەسێننەوە.
هەر كام لەم دوو حیزبە تاوانبارن لە پەلكێش كردنی دوژمنی سەرەكی كورد واتە بەعسیۆم و شێوێنیزم بۆ نێو هەوڵێر و ئێران بۆ نێو سلێمانی. هەر كام لەم دوو حیزبە هەزاران رۆڵەی خەڵكیان لە شەڕی نێوخۆیدا كردە قوربانیی سیاسەتە چەوت و هەڵەكانیانن و دیسان دەیانهەوێ لە رێگەی هات و هاوار كۆمەڵگای باشوور بخەنە بەردەم مەترسی و رێگە خۆش بكەن بۆ سەرانی بیرە دواكەتوووەكان و دیسان رێگە خۆش كەر و پەرەپێدەر بن بۆ كیلە كردنی خەڵك بە نێو كوردایەتی و بەم چەشنە شەریعەت و پاساوی بۆ بهێنن و كۆمەڵگای كوردستان بەرەو لەت و پارە كردن ببەن.
بەڕاستی تاكەی دەتانهەوێ خەڵك بە گەمژە و كۆیلە بزانن؟ تا كەی دەتانەوێ اكی كۆمەڵگای كوردی بە سەر دوژمنە داگیركەرەكاندا دابەش بكەن. بەرەیەك میتی توركیە و بەرەیەك ئیتلاعتی ئێران؟ ئیا بەڕاستی ناتانەوێت بۆ یەك چركەش بیر لە خەڵكی رەش و رووت بكەنەوە؟!
پێم وایە ئەمڕۆ ئەگەر كارەسات دەخولقێنن و كۆمەڵگای باشوور بەرەو داڕووخان و شەڕی نێوخۆیی دەبەن، خەڵكەكە تاوانبارە چوونكە خەڵك بە درێژایی دوو دەیە دەیانزانی تا چ رادەیەك پەرەپێدەری عەقڵیەتی عەشایری و دەرەبەگایەتی بوون، بۆیە نابێ چیتر متمانەیان پێ بكرێت، هێشتا زامەكانی كیمیاباران ساڕێژ نەبووە و هێشتا بەڵگە و دیكۆمێنتەكانی نامەكانی نێوان ئێوە و ئیتلاعات لە والفجری دە ماوە كە چۆنیەتی عەمەلیات و دەسكەوتەكانی دوای شەڕەكەتان دابەش دەكرد و …
ئەگەر ئەمڕۆ دەنگی ئەهانە و بێ رێزیی دێت و بەرپرسانی باشوور دەكەونە بەر شاڵاوی ئەهانەت و بێ رێزییان پێ دەكرێت، ئەمە بەرەنجامی عەقڵیەتی عەشایری و خێڵەكیە كە باشووری لە خۆ گرتووە و پێم وایە ئەگەر بیرێك بۆ ئێستا و داهاتووی باشوور نەركرێتەوە، گەورەترین مەترسی تێدا سەر هەڵدەدات.
بابەتی هاوپۆل
قفس، یادداشت چهارم: پیشبند “به یاد سپیده فرهان”
مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شدهام و هر دو بار در خانهی خودم؛ …