شەوی هەینی مێرمنداڵێكی تەمەن 17 ساڵانی خەڵكی شاری مەهاباد بەهۆیەكی نادیار خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، شەوی هەینی 24ی ڕەزبەری 94ی هەتاوی”سامان مەلەكی تەمەن 17 ساڵ” و خەڵكی مەهاباد بەهۆیەكی نادیار لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە كاتێك بنەماڵەكەی پێیان زانیوە دوایین چركەساتەكانی ژیانی بووە و هەوڵی بنەماڵە و پزیشكان نەیتوانیوە رزگاری بكات و سەرەنجام گیانی لەدەست داوە، هەتا ئێستە هۆكاری خۆكوژیی ئەو مێرمنداڵە ئاشكرا نەكراوە.
جێگای باسە، دیاردەی خۆكوژی لە ساڵانی رابردوودا لە ئێران و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی كوردستان رووی لە زیادبوون كردووە و كارناسانی كۆمەڵایەتی و دەروونناسی هۆكارەكانی بۆ “بێكاری، خەمۆكی، دەستەنگی، گرفتی كۆمەلایەتی و بنەماڵەیی” دەگەڕێننەوە.