شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

تەقینەوەی مین لە بانە دوو كۆڵبەری كردە قوربانیی

لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە دوو كۆڵبەری كورد بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی برینداربوون.

بە پێی هەواڵی ناوەندی هەواڵنێریی كوردپا كاتژمێر 9ی شەوی چوارشەممە 2ی رێبەندان بە هۆی تەقینەوەی مینێكی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران‌و عێراق دوو كۆڵبەر بە توندی بریندار بوون‌و بەشێك لە ئەندامانی جەستەیان لەدەستدا.
یەكێك لە قوربانیانی ئەم تەقینەوە لاوێكی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی فوئاد رۆستەمی كوڕی رەشید خەڵكی ساڵحاوای شاری سەقزە كە لە كاتی كۆڵبەریدا تووشی ئەم رووداوە دەبێت‌و لاقی راستی لەدەستدەدا.

هەروەها لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە ناوی خالید كوڕی محەمەد كە ئەویش خەڵكی ساڵحاوای سەقز بووە لە خاڵی سنووری سەیرانبەند بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەستداوە.

مانگانە ئێمە شایەتی كوشتاری كۆڵبەران لە لایەن هێزە ئینتزامیەكان یان تەقینەوەی مینەكانی سەردەمی شەڕی ئێران‌و عێراق لە سەر سنوورەكانی كوردستانین كە تا ئێستا كۆماری ئیسلامیی نە چارەسەرێكی بۆ دۆزیوەتەوە هاوكات بوەتە لایەنێكی سەركوتی كۆڵبەرانی كورد لەو ناوچانە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.