شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

پارێزگای ورمێ زۆرترین ئاماری بێكاریی ئێرانی هەیە

بە پێی ئامارانە ناڕەسمییەكان، پارێزگای ورمێ لە ئێستادا بە هۆی بوونی 128 هەزار كەسی نەخوێندەوار، لە پلەی 28ی ڕیزبەندیی پارێزگاكانی ئێران دایەو هەر ئەوەش دەری دەخا كە ئەو پارێزگایە یەكێك لە پەراوێزخراوترین ناوچەكانی ئێرانە.

هەرچەندە كاربەدەستانی پارێزگای ورمێ باس لە بوونی 183 هەزار كەسی نەخوێندەوار لەو پارێزگایەدا ئەكەن، بەڵام كارناسانی ئەو بوارە لەو بڕوایە دان كە ئاستی نەخوێندەواری زۆر لەوە بەرزترە كە دامودەزگاكانی حكومەت باسی دەكەن.

حەوتووی ڕابردوو جێگری ڕێكخراوی فێركاری ئێران دوایین ئاماری نەخوێندەوارەكانی سەرانسەری ئێرانی بە 860 هەزار كەس ناوبرد كە تەمەنی نێوان 10 بۆ 49 دەگرێتەوەو لەو ڕێژەیە 75 هەزار كەسی تەنیا لە پارێزگای وڕمێ‌یە.

محەمەد ڕەزا نەجەفی جێگری ڕێكخراوی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە پارێزگای ورمێ، زۆریی ئاستی نەخوێندەواری لەو پارێزگایە دەگێڕێتەوە بۆ هەژاری بنەماڵەكان، كەمبوونی كەرەستە‌و پێداویستی خوێندن، پەراوێزنشینیی شارەكان، نەریتی كۆنی خێڵەكی‌و نەبوونی مامۆستای ژن لەو ناوچانە. ئەوە جگە لەوەی كە 49 هەزار كەس لە دایك‌و باوكان لەو پارێزگایە نەخوێندەوارن‌و ئەوەش كارتێكەری خراپی هەبوو لە سەر مندالەكانیان.

پێویست بە ئاماژەیە كە پارێزگای ورمێ لە ڕێزی ئەو 6 پارێزگای ئێران دایە كە ئاستی بێكاری تێیاندا زۆر بەرزەو بریتین لە: پارێزگای سنە، سیستان و بلوچستان، كرمان، خوراسان باكوور و لوڕستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …