ژمارەی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ئێران هەر دێو زیاد دەبێو كاربەدەستانیش دەڵێن ئەوە خۆی خەسارێكی دیكەی بە خەسارە كۆمەڵایەتییەكانی ئێران زیاد كردوە.
سەرۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران دەڵێ، لە ساڵی 70ی هەتاویدا ژمارەی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ئێران 1 میلیۆن و 200 هەزار كەس بوو، لە ساڵی 85 ئەم ئامارە گەیشتە 1 میلیۆن و 600 هەزار كەسو، لە ساڵی 90 هەتا 2 میلیۆن و 500 هەزار كەس زیادی كرد، ئەوەش نیشانەی پەرەسەندنی 55%ی ئەم خەسارە كۆمەڵایەتییەیە.
بەپێی ئاماری ڕاگەیەندراو لە لایەن جێگرایەتیی كاروباری ژنان و بنەماڵەی بنیاتی سەركۆماری زیاتر لە 70%ی ژنانی سەرپەرستی خێزان نەخوێندەوارن.
سەرۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران دەڵێ ئەم دیاردە كۆمەڵایەتییە لە پەنا گۆڕینی ئۆلگووی مەسرەفی گیرۆدەبووانی مادەهۆشبەرەكان لە مادەی سوننەتییەوە بۆ ماددەی هۆسبەری سەنعەتی، نەبوونی سۆز خۆشەویستی و كەمبوونەوەی كاتی پێكەوەبوون بە گرینگترین خەسارە كۆمەڵایەتییەكانی كۆمەڵگای ئێران دادەنرێن.
سەرۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی بەداخبوون لە بابەت ڕەوتی ڕوو لە زیاد بوونی خەسارە كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران گوتی: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نەتەنیا هیچ كام لە خەسارە كۆمەڵایەتییەكان لە كەمییان نەداوە، بگرە بە بەردەوامی زیاتر دەركەوتوونو ئاسەواری خراپیان بەرچاوتر بووە.