شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بۆچی دەبێ یەكگرتنەوە بكرێت / رەشید عەلیزادە

نامانهەوێ كۆمەڵە بمرێت.
زۆر جار نەمیوستووە هیچ بنووسم و زۆر جاریش لە كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا گۆشەیەكم بۆ خۆم هەڵبژاردووە و نەمویستووە قسە بكەم. تا ئەو جێگە بۆم كراوە نەمویستووە خۆم تێكەڵ بە شەڕی نێوخۆی حیزب بكەم و لە تاقمە و تاقمەبازی و كۆتلەگەری خۆم بەدوور گرتووە. دیسان زۆر جار ە تەنیایی خۆمدا بە گژی خۆمدا رۆیشتووم كە نابێت چیتر بێ دەنگ بم و پێم وابووە بێ دەنگی دەڕواتە خانووی خەیانەتەوە. ئارزووی راستەقینەمان بۆ كوردستان ئەوە بوو و ئێمە دەستنیشان كراوین بۆ ئەوەی كە ئێستا شەڕی كورد گەیشتووەتە لووتكە و لە هەر سێ بەشدا جموجۆڵ و خەبات بوونی هەیە، بەڵام خەبات لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئستی حیزبدا دەستەوەستانە و گروپ گروپ خەڵك لەوێ رۆژانە راپێچی گرتووخانەكان و رەوانەی قەسابخانەكانی مەرگ دەكرێن و هەندێ بە نێو رێبەرانی نابەرپرس خەریكی پەلكێش كردنی كۆمەڵە و شەڕی حیزبی نێوخۆیین.
دیارە لە مێژووی كۆمەڵەدا، كۆمەڵە هەر هاتووە و بچووك بووە و پەلكێش كراوە و هیچ كات رێبەرانی ئەوڕۆی كۆمەڵە بۆ یەكڕیزی نێوخۆی دەستیان بۆ یەك درێژ نەكردووە. یەك دوو جار هەوڵی ئەوە دراوە كە یەك دو لایەن پێكەوە دانیشتن بكەن، بەڵام بێ ئاكام ماوە و بە سەرئەنجام نەگەیشتووە و بەردەوام بەگژ یەكتردا چوون و ئەمە خۆی لە ئەو بە كۆمەڵەتر زانیوە و بەردەوام لە شەڕە قسەدان و هەندێ جار توندوتیژیەكە گەیشتووەتە دەست بە یەخە و لە كونتڕۆڵ دەرچووە. بەڵام یەكگرتنەوەی ئەمڕۆی سێ لایەنی كۆمەڵە دەبێت بە فاڵی نیك وەربگیردرێت.
دوای داڕووخانی یەكەمی كۆمەڵە بە وتا فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی كرێكاری (من ناوی دەنێم داڕووخانی یەكەم) و دابڕانی بەشێكی زۆری هێز و نیروی كۆمەڵە، دیسان هاتنە خوارەوەی ورەی هێزە مەزنەكەی كۆمەڵە و هەروەها بەردەوام پەلكێش كردنی كۆمەڵە، بەرەو ئاقارێك دەڕوات كە لە كۆڵان و شەقامی كوردستاندا خەڵك ناڵێن كۆمەڵە، بەڵكوو بە نازناو ناوزەدی دەكەن و دەڵێن: كۆمەڵەكەی كاك سەید ئیبراهیم، كۆمەڵەكەی كاك عەبدوڵلا و كۆمەڵەكەی كاك عومەر و كاك ساعێد!!. ئەم لق و باڵە بە نێو كۆمەڵە، ئەوەندە خۆی پەلكێش كردووە كە مرۆڤ شەرم دەیگرێت نێوی ببات و هەتائەو جێگە دەڕواتە پێشێ كە هێزێكی لاواز لە كۆمەڵەدا شكڵ و قەوارە دەگرێت، هەتا دێت ئەم هێزە لاوازتر دەبێت و مرۆڤە خەلاقەكان هەمووی پەرتەوازە دەبێت و و جێگەی خۆی دەدات بە خەباتێكی نەزۆك كە بە درێژی دوو دەیە و نیو نەتوانراوە دە كادری خۆی پەروەردە بكات و حاشیەنشین و تووشی پرژ و بڵاوی دەبێت. لە نێو ئەم هێزەدا عەقڵیەتێك خۆی پەلكێش دەكات و خۆی دەگاتە رەئسی كومیتەی ناوەندیی و رێبەریەكەی، كە نە توانای رێبەری كردنی هەبووە و نەیش توانیویە خۆی لە ئاستی كێشە و ئاڵۆزیەكانی دوو دەیەی رابردووی كوردستان خۆی بە دروستی پێناسە بكات.
عەقڵیەتێك شكڵی گرتووە كە پێی وایە كۆمەڵەی مڵكی تاكەكەسیە و هەموو ئیمكاناتی تەشكیلاتی بەكار گرتووە بۆ مەرام و بەرژەوەندیە كۆتڵە و كۆتڵەگەریەكەی و كۆمەڵێك مرۆڤ كە دەبێت پەروەردە بكرێت و بخرێتە خزمەتی كۆمەڵگا و ئاستی زانیاری كۆمەڵگا بەرز را بگرێت و كۆمەڵگا راپەڕێنێت، دەبینرێت (لەگەڵ رێزم بۆ مرۆڤە شەریفەكان) كە هەر وەك دەروێش پەروەردە كراون و لە بەرژەوەندیی تاقمە و تاقمەگەری بۆ بەرژوەندییە تاكەكەسیكان بكار هێنراون. ئەم عەقڵیەتە ئەوەندە خۆی بچووك دەبینێت هەموو شتێك تەقدیس دەكات و خۆی لە دەلاقەی دەسەڵاتی رەها پێناسە دەكات و دەیكات بە خۆراكی رێكخراوەیی و حیزبی و هەلپەرەستانە و مانەوە لە ژێر دروشمی سیاسیدا.
ئەگەر بە وردی چاو لە جیابوونەوەكانی رابردووی كۆمەڵە دوای داڕووخانی یەكەمی كۆمەڵە بكرێت، دەبینرێت غەم و هەمی جیابوونەوەكان كێشە و گرفتی خەبات و خەڵكی چەوساوە نەبووە (زۆر جار مرۆڤە دەوساوەكان كراون بە دەستەچیلكە و بە هەموو جۆرێك بۆ مەبەستە تایبەتەكان بەكار هێنراون) بۆچوونی جیاوازی سیاسی و مێتۆدەكانی تەشكیلاتی پێوە دیار نەبووە و زۆربەی هەرە زۆری جیابوونەوەكان لە ژێر دروشمی جۆراوجۆر و لە ژێر ئالای سۆسیالیزمدا بۆ كورسی دەسەڵات پرە و مەنسەبی تەشكیلاتی و حیزبی بەكارهێنراوە و كراوەتە ملی دیموكراسی و عەداڵەتی كۆمەڵایەتی. كێ دەتوانێ دوو_سێ حاڵی سیاسی لە ماوەی رابردوودا لە جیابوونەوەكان دەستنیشان بكات و بڵێت یەك و دوو و سێ ئەمە ئیختلاف و بۆچوونی جیاوازی سیاسی بووە؟!
پارە و ئیمكاناتی تەشكیلاتی لە ماوەی رابردوودا بە شێ,ەیەكی قیزەون خراوەتە خزمەتی كۆتلە و كۆتلەگەری و بۆ ملكەچ كردنی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەك كە بەشێك بووە لە پەراوێز خرانەوەكانی كۆمەڵگا و بەردەوام لە ژێر تیغی زوڵم و چەوساندنەوەدا بووە. رەخنە و رەخنەگرتن یان هەر نەماوە یان ئەوەندە كاڵ و كەم ڕەنگ بووەتەوە كە وەك رازانەوەیەك هەڵسووراوە ملی دیموكراسی و تا ئەو جێگە رۆیشتووەتە پێشەوە كە هەر كەسێك رەخنە و گلە و گازندەیەك بگرێت، دەڕواتە خانووی نەیاران و هەر وەك دوژمن سەیری كراوە.
ئەگەر بە وردی چاو لە رابردوو بكرێت هەندێ لەم هاوڕێیانەی ئێمە ئەوەندەی لە نێو كۆمەڵەدا رێبەریی كردووە هیچ پادشایەك نەیتوانیوە لە ئێراندا پادشایی بكات، ئایا بە راستی ئەمە دەساودەست كردنی دەسەڵات و پایەی دیموكراسیە یان دەسەڵاتی رەها؟! باشە تەعریف دیموكراسی؟ چۆن پێناسی ئەكرێت؟
ئەم عەقڵیەتە هێشتا لەوە تێنەگەیشتووە كە حیزب مەعەسكەر سەلام و پادگان نیە، یەكێك ئەفسەر و یەكێكی دیكە سەرباز وەزیفە و بۆ هەتا هەتایە دەبێت حوكمی هەبێت و بە ویستی خۆی دەسەڵاتەكان دابەش بكات. ئەم عەقڵیەتە هیچ كات بیری لەوە نەكردووەتەوە كە یەكێك لە ئەركەكانی دیموكراسی دەساودەس كردنی دەسەڵاتە و هەر ئاوا مێتۆدێك دەبێتە كرداری راستەقینە و سیمای ناسراو و جێگا متمانە و خۆشەویستی خەڵك و هەر ئەوە مێتۆدێكە كە دەبێتە رێگە خۆشكەر بۆ خەباتێكی هەمە لایەنە لە دژی زاڵم و چەوسێنەر.
ئەركەكانی رێكخراو و حیزب بریتیە لە:
1_ خۆڕێكخستنی بەهێر لە ئاستی خەلاقیەت و نێوگری نە لە ئاستی ئیهتمای حیزبی و كۆتلە و كۆتلەگەری ناوچەگرای.
2_پەروەردەكردنی ئەندام و لیەنگرانی تا دەگاتە ئاستی هوشیاری، لە ئاستی هوشیاریدا زانیاری بداتە كۆمەڵگا تا كۆمەڵگا بۆ شۆڕشێكی هەمە لایەنە راپەڕێنێت.
3_ سروەت و سامانی حیزب دەبێت بخرێتە خزمەتی حیزب و كادری پێ پەروەردە بكرێـ نە دەستی بەسەردا بگیردرێت و بازرگانی پێ بكرێت و كەس نەزانێت لە كوێ هاتووە و بۆ كوێ دەڕوات و چۆن سەرف دەكرێت و…
لە دونیا بەگشتی هەموو كەس سیاسی نیە و هەموو كەس شۆڕش ناكا. ئەگەر بە وردی سەیری وڵاتانی دەوروبەر و جووڵانەوە جەماوەریەكان بكرێت، دەبینرێت: دوو لە دوو تا سێ میلیۆن كەس دێنە سەر كۆڵان و شەقام و چادەكان و شۆڕش دەكەن، بۆیە ئەركی سەرەكیی حیزب پەروەردە كردنی ئەندامە. ئەندام دەبێت مەیدانی جووڵانەوە و رەخنەی توندی هەبێت و نەبێتە سۆفی و دەروێشی حیزبی و رێكخراوەیی. ئەندام كە بۆ بە سوێندخۆی حیزب و حەڵقە بە گوێی رێبەرانی، ناتوانێت خولقێنەر و داهێنەر بێت، ئەمانە توانای خولقاندنی شۆڕشیان نیە و شۆرش بە دەستی چینی چەوساوەی راهێنراو و پەروەردە كرا دەكرێت.
بۆیە ئەمڕۆ چ لە باری تەشكیلاتی و باری سیاسی ئێمە پێویستمان بە كۆكردنەوەیەكی بەهێزە كە بتوانێت هێزی جەماوەر بۆ شۆڕش بجووڵێنێت و پێش بە ئەزموونە تاڵەكانی رابردوو بگرێت و دووپات نەبێتەوە

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …