هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

حەوت زیندانی كورد رەوانەی زیندانی رەجایی شاری كەرەج كران

حەوت زیندانیی ئایینی كورد بە پێچەوانەی بەندی جیاكردنەوەی تاوانەكان، گواسترانەوە بۆ بەندی حەوتی زیندانی رەجایی شاری كەرەج.

بە پێی راپۆرتی هرانا، ئەم زیندانیانە نزیكەی جێژنی قوربانی ساڵی 1393ی هەتاویی لە شاری مەهاباد دەستگیر و پاش لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد و ورمێ بۆ بەندی 209ی زیندانی ئێڤین گواسترانەوە. ئەو زیندانیانە بریتین لە “سامان سوڵتانی، چیا سوڵتانی، سلێمانی پیروتی، جەمشید پیروتی، شۆڕش ئاینە بۆكانی، شۆڕش قەهرەمانی دوست و رەحمەت خۆش خاهێش” كە ئێستاكە لە بەندی حەوتی سالۆنی 12ی زیندانی رەجایی شار راگیراون.

گەرچی هۆكاری دەستگیر كران و تۆمەتەكانی ئەو زیندانیانە بە وردی و فەرمی باسی لێ نەكراوە، بەڵام خودی ئەو كەسانە دەڵێن هۆكاری دەستگیركرانیان “پڕوپاگەندەی ئایینی” بووە.

جێگای باسە، كاربەدەستانی زیندانی رەجایی شاری كەرەج وێڕای داواكاریی ئەو زیندانیانە و بە پێچەوانەی بنەمای جیاكردنەوەی تاوانەكان، تا ئێستا لە گواستنەوەی ئەو حەوت زیندانیە بۆ سالۆنی 10ی زیندانی رەجایی شار كە تایبەتە بە زیندانیانی سونە مەزهەب، خۆیان بواردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …