لە ماوەی رۆژانی رابردوو كوڕ و ژنێكی لاوی خەڵكی شاری سەردەشت دەستیان دایە خۆكوژیی و كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی رۆژانی رابردوو لاوێكی 19 ساڵە بە ناوی “بێهنام فەرخەپوور” كە خوێندكاری زانكۆی شاری سەردەشت و خەڵكی هەمان شار بووە، بە هۆیەكی نادیار دەستی داوەتە خۆكوژیی و گیانی لەدەستداوە.
رۆژی سێشەممە و هەر لە شاری سەردەشت ژنێكی لاوی 19 ساڵەی خەڵكی بە ناوی “ئارەزوو محەمەدپوور” خەڵكی ئاوایی “مارەغان” پاش ئەوەیكە لە مێردەكەی جیا بووەتەوە دەستی داوەتە خۆكوژیی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە، كێشە كۆمەڵایەتیەكانی وەكوو “هەژاری، بێكاریی، گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان و …” لە ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی كوردستان وای كردووە، كە كەمتر رۆژێك هەیە هەواڵی خۆكوژیی و كۆتایی هێنان بە ژیانی هاوڵاتییان بڵاو نەبێتەوە.