شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

لاپه‌ڕه‌یك له‌ مێژووی زێڕینی كوردستان، قه‌ڵای سنه‌ / عه‌تا ریازی

به‌ پێ په‌یمانێ كه‌ له‌ نیوان سوڵه‌یمان خان ئه‌رده‌ڵان وشاسه‌فی سه‌فه‌وی واژو كرابوو سوڵه‌یمانخان (١٦٣٦-١٦٥٧) كوڕی ته‌یمورخان ئه‌رده‌ڵان له‌ ساڵی ١٦٣٧دا هاو كات له‌ گه‌ڵ وێران كردنی قه‌ڵاكانی زه‌ڵم،پاڵه‌نگان و مه‌ریوان قه‌ڵای حه‌سه‌ناوایچ كاول كرد!!!!و به‌ جێگای ئه‌وه‌ دژێك له پاڵ ‌ئاوایی سینه‌ (كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ باشگای ئه‌فسه‌ران ناسراوه‌ ) دروس ده‌كات و ده‌یكا به‌ ناوه‌ندی حكوومه‌تی ئه‌رده‌ڵان.

عطا ریاضی

نێوی ئه‌م قه‌ڵایه‌ نیابووه‌‌ سینه‌دژ . بگاری كات ده‌یكاته‌‌ ،،سنه‌ دژ،، ‌ پاشان ،،سنه‌ دج،، له‌ دوواییا به‌ ،،سنه‌ندج،،.
به‌ ده‌ور قه‌ڵاكه‌ خانوگه‌لێكی نشینگه‌هی، گه‌رماو(حمام) ، بازاڕ و مزگه‌وتێك دروست ده‌كا. بۆ دابین كردنی ئاوی قه‌ڵاكه‌ یه‌ك ڕشته‌ كه‌رێز له‌ ناو ده‌شتی ،،سه‌ر نوێ،،ئه‌كه‌نێ .‌
بینای سه‌ره‌كی قه‌ڵاكه‌ له‌ ده‌وران خه‌سره‌وخان یه‌كم (١٦٨٠-١٦٨٢)كوڕی سوڵه‌یمان خان ده‌ستی پێ ده‌كات و هه‌تا ده‌ورانی ئه‌مانوڵا (١٧٩٩-١٨٢٥) ده‌خایه‌نێت.
هه‌ر یه‌ك له‌ میره‌كانی ئه‌رده‌ڵان بینایكیان به‌ قه‌ڵاكه‌ زیاده‌ ده‌كردو به‌ مه‌یلی خویان ده‌یانڕازانده‌وه‌.
حه‌سه‌نعه‌لیخان ئه‌رده‌ڵان(١٧٤٥-١٧٥٠) له‌ ساڵی ١٧٠٥زایینی چه‌ند تالار و عیماره‌تی گه‌وره‌ی تێدا دروست كرد. هه‌ر وه‌ها له‌ ناو شاری سنه‌ مزگه‌وت و فێرگه‌یكی گه‌وره‌ دروس ده‌كا كه‌ دوو میناره‌ی به‌رزی بووه‌. ئه‌م میناره‌گه‌له‌ نیزیكه‌ی سه‌د ساڵ له‌ سه‌ر جێكای خویان مابوونه‌وه‌.
له‌ ده‌ورانی ئه‌مانۆڵا خان ئه‌رده‌ڵان كه‌ مه‌زهه‌بیكی توندڕه‌و بوو فه‌رمانی ڕۆخاندنی مزگه‌وت و میناره‌كان ده‌درێ و به‌ جێگای ئه‌وانه‌ باخێ به‌ نێوی باخی فیرده‌وس دروست ده‌كرێ.
ئه‌مانۆڵا خان په‌ڕه‌ به‌ قه‌ڵا‌كه‌ ده‌دات و تالارێكی گه‌وره‌ی تێدا دروست ده‌كات كه‌ زه‌وییه‌كه‌ی به‌ مه‌ڕمه‌ڕێكی نیمه‌ ڕوون فه‌رش كرابوو. به‌ شوێن ئه‌وه‌ تالارێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ دروس ده‌كات و وێنه‌ی پادشاگه‌لی گه‌وره‌ی جیهان وه‌كوو ناپۆلێئۆن ئیمپراتوری فه‌ڕانسه‌،ئه‌لێكساندر تزاری ڕووسییه‌ …و وێنه‌ی چه‌ند شه‌ڕێكی گه‌وره و به‌ناوبانگی جیهانی به‌ سه‌ر دیواره‌كانی تالاره‌كه‌ ده‌كێشێ.
له‌ ناو تالارێكی دیكه‌ كه‌ هه‌ر به‌ فه‌رمانی ئه‌و دروست كرابوو وێنه‌كانی ١١ پادشای ئه‌رده‌ڵان و تابلۆیكی جووان له‌ ڕۆخانه‌ی قشڵاخ دیواره‌كانی ده‌ڕازانده‌وه‌، به‌و جۆره‌ی كه‌ له‌ دائیره‌تۆلمه‌عاریفی ئیسالمیا هاتووه‌ ئه‌م تابلۆگه‌ره‌ هه‌تا ساڵی ١٩١٧ به‌ سه‌ر دیواره‌كانا مابوون.
له‌ ده‌ورانی ڕه‌زاخان پیاوێك به‌ نێوی ،،عه‌لی موحه‌مه‌د به‌نی ئاده‌می،، ناسراو به‌ ،،شه‌ریفه‌لده‌وڵه ،،فره‌یك له‌ ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م قه‌ڵایه‌ له‌ ناو برد. حه‌وزێكی مه‌ڕمه‌ڕی كه‌ له‌ به‌ردی یه‌شم دروست كرابوو هه‌ڵ ده‌كه‌نگێت و ده‌نێرگێته‌‌ تاران و له‌ ناو یه‌كێك له‌ كۆشكه‌كانی ڕه‌زاخانا دای ده‌مه‌رزنن.
له‌ ناو ئه‌م قه‌ڵایه‌ جگه‌ له‌ عیماره‌ته‌كان چه‌ندین باخ و دوو گه‌رماو و چه‌ند حه‌سێڵی تێدا بووه‌.
هه‌ر چه‌نده‌ی كه‌ ئه‌م قه‌ڵایه‌ له‌ كۆشك ده‌چوو به‌ڵام زۆر شێوه‌ی قه‌ڵاكانی كوێستانی ده‌دا.
میعماری ئه‌م قه‌ڵایه‌ سه‌فه‌وی بووه‌ و تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی میعماری ئه‌سپه‌هانی زۆری تێدا بووه‌.
بۆ به‌ر گری له‌ قه‌ڵاكه‌ شووره‌یك به‌ ده‌وریا كێشرابوو كه‌ چووار ده‌روازه‌ی بوو.
ده‌روازه‌ی قه‌ڵای چووارلان به‌ره‌و ڕۆژاوا،ده‌روازه‌ی سه‌رته‌پۆڵه‌ به‌ره‌و باكوور، ده‌روازه‌ی عه‌بدولعه‌زیم به‌ره‌و قیبله‌ و ده‌روازه‌ی ئاغه‌ ڕه‌حیم(یان بازاڕ) به‌ره‌و‌ ڕۆژهه‌ڵات.
ئه‌م قه‌ڵایه‌ تا ساڵی ١٨٥١ كه‌ ڕووسه‌كان بۆ یه‌كم جار له‌ سنه‌ نه‌قشه‌به‌رداریان كرد هه‌ر به‌ كار ده‌هات.
به‌ڵام ئێستا قه‌ڵاكه‌ به‌ تێكڕا وێران كراوه‌وجگه‌ له‌ ناوه‌كه‌ی هیچێكی لێ‌ نه‌ماوه‌. به‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ ساختمانی باشگاهی ئه‌فسه‌ران و ستادی له‌شكه‌رو چه‌ند بینایكی سه‌ربازی دروست كراون.
سه‌ر چاوه‌:
بابه‌تگه‌ لێ كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌نتێرنێته‌وه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌

٢٠١٥-٩-٢٤

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …