ئه‌مڕۆ له رۆژاوای کوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنی جزیره به پێکهاته‌ی 22 وه‌زیر راگه‌یه‌نرا.به گوێره‌ی هه‌واڵنێرییه‌کان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه یه‌کێک له سێ کانتۆنی پێشنیارکراوی PYD له رۆژاوا راگه‌یه‌نرا. له پێوه‌ندییه‌کدا دوکتور محه‌مه‌د ره‌شۆ، ئه‌ندامی په‌یوه‌ندیی PYD له هه‌رێمی کوردستان به زاگرۆس‌پۆستی راگه‌یاند: دانیشتنه‌کانی سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی ئه‌و سێ کانتۆنه له مانگی ژولای (07/ 2013) رابردووه‌وه ده‌ستی پێکردو له 16ی ئه‌و مانگه‌دا به هۆی تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌کان راگیرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشکرای کرد له رێکه‌وتی 08/10/2013 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردی سوریه له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌ن له که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینییه‌کانیه‌کانی رۆژاوا وه‌ک عه‌ره‌ب‌و سریانی‌و ئه‌رمه‌نی‌و کلدوئاشور رێکه‌وتن له سه‌ر راگه‌یاندنی 3کانتۆن که سه‌رجه‌م هه‌رێمی رۆژاوای کوردستان پێکده‌هێنن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به شێوازی کاری کانتۆنی جزیره کرد‌و رایگه‌یاند: کانتۆنی جزیره پێکهاتووه له 22 کۆمیته‌و دوو هاوسه‌رۆکی هه‌یه، که برێتین له حاکم خه‌لۆ‌و که‌سێکی تر که ناوه‌که‌ی نه‌زانراوه.
جگه له PYD، یه‌کێتیی لیبراڵی کوردی سوریه‌و پارتی ئاشتی‌و دیموکراسی له‌و لایه‌نانه‌ن ددانیان به کانتۆنی جزیره‌دا ناوه. به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، 10لایه‌نی رۆژاوایی ددانیان به کانتۆنی جزیره‌دا نه‌ناوه. ناوبراو ‘ائتلاف وطنی سوریه’ به هۆکارێک ده‌زانێت بۆ به‌شداری نه‌کردنی ئه‌و لایه‌نانه له کانتۆنی جزیره‌داو وتیشی له هه‌وڵی دانیشتن‌و رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ن بۆ گه‌یشتن به کۆده‌نگی‌و به‌شداریی گشت لایه‌نه له کانتۆنه‌کاندا.
به پێی دابه‌شکاریی PYD بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاتی له رۆژاوای کوردستان، ئه‌و هه‌رێمه دابه‌شده‌کرێت به سه‌ر سێ کانتۆنی جزیره، کوبانێ‌و عه‌فرین که تا ئێسته هه‌رێمی جزیره راگه‌یه‌نراوه.
وێنه: ئه‌مڕۆی عامودا، ماڵپه‌ڕی PYD