هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دوو هاوڵاتیی خەڵكی مەهاباد و ورمێ حوكمی زیندانیان بۆ بڕایەوە

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، دوو هەڵسووڕاوی مەدەنی بە ناوەكانی “رئوف محەممەد عەلی و پێشەوا ساڵح زادە”، لە لایەن دادگای شارە‌كانی “مهاباد و ورمێ”، بە زیندان مەحكوم كران.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە،”رئوف محەممەد عەلی” زیندانی سیاسی و خەڵكی شاری ورمێ بەند كراو لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە لە ماوەی چەند رۆژ لەوەپێشەوە لە لایەن لقی 1ی دادگای شاری ورمێ بە تۆمەتی “تەبلیغ لەدژی ئەمنیەتی میللی و هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حێزبە نەیارەكانی حكومەت”، بە 10 ساڵ زیندان مەحكوم كرا.

 

لە لایەكی دیكەوە، “پێشەوا ساڵح زادە” هەڵسووڕاوی مەدەنی خەڵكی شاری مهاباد لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بە 10 ساڵ زیندان مەحكوم كرا.

 

ناوبراو رێكەوتی 6ی مانگی رەشەممەی ساڵی 93 لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری مهابادەوە دەستبەسەر و راپێچی زیندانی ناوەندی ئەم شاره كرا و دواتر بە قەراری وەسیقەی 150 میلیۆنی بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرا.

 

شایانی باسە، ناوبراو لە لایەن دادگای شاری مهابادەوە بە تۆمەتی “هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حێزبە نەیارەكانی حكومەت و تەبلیغ لەدژی نیزام”، بە دوو ساڵ زیندان مەحكوم كرا و دواتر لە رۆژی دووشەممە 6ی مانگی رەزبەرەوە حوكمەكەی گۆڕدرا بە 10 ساڵ زیندان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …