یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

هاوكاری هەموو كورد بكەن، نەك تەنها كوردی عیراق / ئەلیزا ماركۆس (نیویۆرك تایمز), وەرگێڕان ئەكرەمی مێهرداد

رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ئەمریكای ناچار كرد بگەرێتەوە بۆ گۆڕەپانی جەنگی عێراق. لەسەرەتای مانگی ئۆگۆست سەرۆك باراك ئۆباما فەرمانیدا بە هێرشی ئاسمانی لە دژی چەكدارانی داعش كە خەریك بوو لە پایتەختی كوردستانی عێراق نزیك دەبوونەوە، ئەمەش لەكاتێكدا بوو كە سوور بوو لەسەر نەگەڕانەوەی ئەمریكا بۆ خاكی عێراق.
ئەگەر بەڕێز ئۆباما بەڕاستی بیەوێت هێزەكانی نەڕۆنەوە بۆ خاكی عێراق، ئەوكاتە دەبێت پێداچوونەوە بە سیاسەتی ئەمریكا بكات بەرامبەر نەتەوەی كورد و بڕیاردان لەوەی كە كورد، نەك تەنها عێراقیەكان، هاوپەیمانانی سەرەكین لەدژی داعش.
سەرۆك ئۆباما، وەكو سەرۆكەكانی دیكە، بەرژەوەندییەكانی كوردیان بەپێی سنورەكان دابەش كردووە و چاوپۆشیان لە نیازەكانی كورد كردووە بەهۆی داواكارییەكانی دەوڵەتانی ناوچەكە. ئەم سیاستە ئێستا لە دەرەوەی مێژووە، چونكە جەنگاوەرانی كورد سنوورەكانی وڵاتانیان بەزاندووە بۆ بەشداری لە جەنگی دژی داعش. ئەوان ئەم جەنگە بۆ داكۆكی لە عێراق یان سوریا ناكەن، بەڵكو بۆ بەرگرییە لە بەشەكانی كوردستان و گەلەكەیان، لەم ڕەوشەدا جەنگاوەرانی كوردی سوریا زیاتر لە ساڵێكە لە جەنگی دژی داعشدان.
رۆژانی رابردوو، جەنگاوەرانی كوردی سوریا هەزاران كوردی ئێزیدیان رزگار كرد، ئێزیدی ئەو كەمایەتیە ئایینیەن كە ئەوان هاوكارییان كردن بۆ دەربازبوون لە پەلامارەكانی داعش لە عێراق. لەهەمان كاتیشدا گەریلاكانی كوردی توركیا هێزەكانیان ئامادەن بۆ داكۆكی لە شاری دەوڵەمەندی نەوتی كوردستان لە كەركوك و یارمەتی عێراقیان دا بۆ شكستی داعش لە شارۆچكەی مەخمور.
جەنگاوەرانی كوردی سوریا و توركیا بەرامبەر بەهەڕەشەكانی داعش دەجەنگن كە دەیەوێت تاكە قەوارەی دانپێدانراوی كورد، كە هەرێمی كوردستانە لە باكوری عێراق لەناوبەرێت. بەشداری ئەوان لەم جەنگەی دژی داعش نیاز و پێویستیەكی گرنگ بوو بۆ پڕكردنەوەی لاوازی هەرێمی كوردستان، كە هێشتا خاوەنی سوپایەكی یەكگرتوو نیە.
بێگومان تەنها پشتیوانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ناتوانێ بەتەنها سەركەوتن لەدژی داعش بەدەست بهێنێ، تەنانەت لەگەڵ هاوكارییە سەربازییەكانیش. بۆ نەهێشتنی هەڕەشەكانی داعش، واشنتۆن پێویستە بچێتە ناو پرۆسەیەكی سیاسی فراوان لەگەڵ هەموو هێزە كوردیەكان، نەك تەنها كوردی عێراق، چیدیكە ئەمریكا ناتوانێ ئەوان فەرامۆش بكات. بۆ لەبەرچاوگرتنی یارمەتیەكانی دیكەش-دارایی یان سەربازی-دەبێت ئەمریكا پشت ببەستێ بە پێشكەوتنە سیاسیەكان و ڕەوشی هەستیاری ئەوان. هەرچەندە واشنتۆن ماوەیەكی زۆرە بەرامبەر نەتەوەی كورد بێ هەڵوێستە یان دەسەڵەمێتەوە، بەڵام دەبێت ئیدی وەكو هێزێكی كاریگەر چاویان لێبكات. چونكە هێزی كورد ناكۆك نین لەگەڵ بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی ئەمریكا، و هێزەكانی كوردی سوریا و توركیا نەیارن بەرامبەر توندڕەوی ئیسلامی، ئەوان نەتەوەخوازانی عەلمانین و هاوپەیمانی سروشتی ئەمریكان.
گومان و دڕدۆنگیەكانی ئەمریكا بەرامبەر بە كورد تاڕادەیەكی زۆر بەهۆی پەیوەندییەكانی بوو لەگەڵ توركیا.
جەنگاوەرانی كوردی سوریا پارتی یەكێتی دیموكراتین، كە ناوچە كوردییەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریایان كردۆتە قەوارەیەكی ئۆتۆنۆمی و زیاتر لە ساڵێكە لەدژی داعش دەجەنگن.
ئەم پارتە هاوپەیمانی نزیكی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیایە، كە زیاتر لە سی ساڵە بۆ مافەكانی كوردستانی توركیا دەجەنگن و لەناو لیستی تیرۆردان لەلای ئەمریكا. ساڵانی درێژە كە توركیا دژی داواكارییەكانی كوردە و نایهەوێت ئەمریكاش هیچ كارێك بكات بۆ بەهێزكردنی هەڵوێستی پارتی كرێكارانی كوردستان.
بەڵام توركیا گفتۆگۆكانی لەگەڵ پارتی یەكێتی دیموكرات دەست پێكردووە و ساڵی رابردووش رێكەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان راگەیاندووە و ئیدی هیچ هۆكارێك نەماوە كە واشنتۆن لە یارمەتی ئەوان دوابكەوێت.
ئەمریكا دەبێت راستەوخۆ لەگەڵ پارتی یەكێتی دیموكراتی كاربكات و پێداچوونەوەش بكات بە بەرنامەكەی بەرامبەر پارتی كرێكارانی كوردستان و بەتاییەتی پاش لەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی توركیاش بەرامبەریان.
هەرچەندە دانوستانەكانی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان بەڕەسمی دەستیان پێنەكردووە، بەڵام پارلەمان لە مانگی یولیوی رابردوو یاسایەكی دەكرد كە ڕێگا دەدات بە بەرپرسانی حكومەت بۆ ئەم دانوستانە.
بەشداریی راستەوخۆ لەگەڵ جەنگاوەرانی سەرەكیی كورد لە عێراق دەبێتە هۆكاری شكستی داعش و بەدەست هێنانی هەژموونێكی نوێ بۆ واشتنۆن لە ناوچەكە كە ئەمریكا دەتوانێ لەگەڵ رۆشنكردنەوەی پابەندیەكانی بۆ كوردستان بەدەستی بهێنێ و لەهەمان كاتیشدا رێزی سنورەكانیش بگرێ.
هەروەها بوونی ئەمریكا لەوێ دەتوانێ رەوشێكی دڵنیاتر بە دەست بهێنێ كە ناكۆكی و كێشەكانی نێوان حزبە كوردیەكان بەرەو ناخۆشی وتوندوتیژی نەچێت. لەوانەیە هەندێك لایان سەیربێت، كە پشتیوانی ئەمریكا بۆ كورد دەتوانێ یارمەتی عێراقیش بدات بۆئەوەی وەكو دەوڵەت بمێنێتەوە. پێش چەند هەفتەیەك حكومەتی ناوەندی عێراق لە رەوشێكی سیاسی خراپدا بوو، و سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی لە هەوڵی راپرسیدا بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان.
هێرشەكانی داعش هەمووانی ناچار كرد پێداچوونەوە بە هەڵوێستیان بكەن. سەرەتا لە عیراق بوو، كە بوونی كوردستانێكی بەهێز بۆ شكستی داعش و مانەوەی ژیان بووە نیاز و پێداویستی. پاشان بەرێز بارزانی وازی لە راپرسی و سەربەخۆیی هێنا، چونكە ئەو ئێستا دەزانێ كە پێویستی بە هاوكارەكانی ناو عێراق و هاوپەیمانەكانی دەرەوە هەیە بۆ دابینكردنی سەقامگیری و پاراستنی كوردستان لە هێرشەكان.
چارەسەری هاوبەش بووە پێویستی بۆ هەمووان كە كوردی عێراق بە مافەكانی خۆیان شاد بن لە عێراقی فیدراڵ لە جیاتی كۆپرسی بۆ سەربەخۆیی، چونكە ئەم چارەسەرە باشتر زەمانەت دەكرێت ‌و لەبەرنامەی نوێی ئەمریكاشدا دەبێت ئەم چارەسەرە بەهێز بكرێت لە ڕێگای پشتیوانی كوردستان، ئەمەش ئەو هەلەیە كە نابێت لە دەستی بدەین.

سەرچاوە (الانصات المركزی)، العدد 5968، 21/8/2014

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …