شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

زیاتر لە 1300 حاجی گیانیان لەدەستداوە و 131 كەسیان ئێرانین

لە روداوەكەی مەشعەری مەنا زیاتر لە 1300 كەس گیانیان لەدەستدا و  131 حاجی ئێرانییان تێدایە و 85ی ئێرانیی دیكەش بریندار بوون.

بە پێی هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێران “سەعید ئەوحەدی” سەرۆكی رێكخراوی حەج و عەمرەی‌ ئێران بڵاویكردەوە، كە بەهۆی ژێرپێكەوتنەوە لە روداوەكەی مەشعەری مەنا 131 حاجی ئێرانیی گیانیان لەدەستداوە.

شایانی باسە، رۆژی رابردوو بە هۆی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی “رەمی جەمرات” كە یەكێك لە مەراسمەكانی حج لە مەكەدایە، زیاتر لە 1300 حاجی بە هۆی زۆربوونی رێژەی كەسەكانەوە لە ژێر دەست و پا گیانیان لەدەستدا و بە سەدان كەسی دیكەش بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …