قه‌ڵای مه‌ریوان پاڵم داپێوه
قهڵاكهم ڕۆخیا پاڵ به‌م به كوێوه
كێوی ئیمام كێوێكه له باشووری مه‌ریوانا كه دارستانێكی چڕ ی هه‌یه و به چووار ده‌وری خۆ‌یا زاڵه به سه‌ر
ده‌شتی مه‌ریوان و زرێوارا.
كێوی ئیمام سێ لووتكه‌ی هه‌یه بۆیه كه سه‌ید عهبدۆلسهمهدی توواری له نورالانبارا به كێوی سێ قولله نێوی لێ ده‌بات.
هه‌ر سێ لووتكه‌ی ئه‌م كێوه كۆمه‌ڵێ شوێنه‌واری تێایه كه بریتین له:
لووتكه‌ی یه‌كم: له بان نزمترین لووتكه‌وه قه‌ڵایك هه‌بووه كه هه‌روه‌های كه وتمان به فه‌رمانی ئه‌میر حه‌مزه‌ی بابان له سه‌ده‌ی چووارده‌هۆمی زایینییا دروست كراوه. له ناو ئه‌م قه‌ڵایه مزگه‌وتێك به ئاجۆری سوور دروست كرابوو بۆیه كه پێان ده‌وت مزگه‌وتی سوور. ئه‌م مزگه‌وته ئه‌ونده په‌ڕه‌ی سه‌ندبوو كه ساڵهای ساڵ بووبوو به یه‌كێك له دارئهلعیلمییهكانی كوردستان. به فه‌رمانی هه‌ڵۆخان له ساڵی ١٦١٧ ئه‌م مزگه‌وته به پێ میعماری سه‌فه‌وی ده‌سكاری و نه‌وژه‌ن كراوه‌ته‌وه ومامۆستا مه‌لا ئه‌بووبه‌كری مۆسهنێفی چۆڕی كرده به پێش نوێژی مزگه‌وته‌كه هه‌ڵبژاردراوه. له‌وانه‌یه كه شێوازی مزگه‌وته‌كه وه‌ك مزگه‌وتی سووری مه‌هاباد بووبێت .
له پاڵ قه‌ڵاكه گۆڕستانێكی پان و پۆڕ و شوێنه‌واری گۆندێكی گه‌وره ئه‌بینین.
ده‌یان زانا و پیاوی ئایینی ، چه‌ندین میر و سوڵتان و میرزاده و سه‌دها شۆڕه سووار له ناو ئه‌م گۆڕستانه نێژراون. به داخه‌وه كێلی گۆڕی ئه‌م قارهمانانا یان به ده‌ستی تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان وێرانی كراون، یان له لایه‌ن دوژمن و كه‌سانی نه‌زان ونائگای كورده‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و شكێندراون وهێندێكیچیان دزراون و به مۆزه‌كان فرۆتراون.
ئێستا ته‌نیا كێلی چه‌ن گۆڕێك ده‌بینین كه به جه‌سته‌یكی شكاوه هێشتا به سه‌ر پاوهماون. یه‌كێك له‌و كێلانه كێلی سوڵتان عه‌لی ئه‌رده‌ڵانه كه كوڕی سۆراب به‌گ گهورهدهسڵاتداری ئه‌رده‌ڵان بووه.
گۆڕی ته‌یمورخانی ئه‌رده‌ڵان كوڕی سوڵتان عه‌لی ئه‌رده‌ڵان.
گۆڕی شێخ ئه‌حمه‌دی ئه‌نباری ،هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه وتوومانه له سه‌ده‌ی چووارده‌هۆمی زایینییا له لایه‌ن ئه‌میر حه مزه‌ی بابانه‌وه وه‌كوو پێشه‌وا ی مزگه‌وته‌كه دیاری كرابوو.مه‌زنایه‌تی ئیمام ئه‌نبار وا بوو كه خه‌ڵكه‌كه ناوی كێوه‌كه‌یان نییابووه كێوی ئیمام.
لووتكه‌ی دووهه‌م: واته قه‌ڵای ناوه راست به قه‌ڵای شانشین ناسراوه. له ده‌وروپشتی ئه‌م لووتكه تا چه‌ن ساڵێكی پێش دیواره روخاوه‌كانی ئه‌م قه‌ڵایه به جووانی ده‌بینرا. له به‌رزترین جێگای ئه‌م لووتكه‌یه تاشه به‌ردێكی مه‌زن داتراشراوه و هێوان وتراسێكی به‌رینیان لێ ساز كردووه كه هه‌ژده میتر پانتاییه. ڕاست له لای ئه‌م شانشینه شوێنه‌وارێكی دیكه ده‌بینین كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێ ده‌ڵێن هوماراو. به‌شێ له هوماراوهكه كه له دڵی كێوه‌كه تراشاوه هه‌ر وا ماوه‌ته‌وه به‌ڵام بهشهكانیتری كه له ئاجۆر و به‌رد دروس كرابوون كاول بوونه‌ته‌وه.
لووتكه‌ی سێهه‌م: به قه‌ڵای زیندان ناسراوه.
سه‌رچاوه:
كوردیپێدیا
ویكیپێدیا(مه‌ریوان)
ئه‌نتێرنێت
٢٠١٥-٩-١٩