وێڕای نیگەرانی دەربڕینی كاربەدەستان بەڵام ئاماری تەڵاق لە ئێران بەردەوام روو لە زیاد بوونە.
ڕێكخراوی تۆمار كردنی باری كەسێتی لە ئێران دەڵێ كە ئاماری گشتیی تەڵاق لە ئێران نیزیك 9% زیادی كردوە، بە جۆرێك كە لە هەر كاتژمێرێكدا 18 ژنو مێرد لە ئێران لێك جیادەبنەوە.
“محەممەد ئیبراهیم تەریقەت” وتەبێژی ڕێكخراوی تۆمار كردنی باری كەسێتی لە پرێسكۆنفڕاسنی ڕۆژی یەكشەممە، 29 ی خەرمانانی ئەو ڕێكخراوەیەبە ئاماژە بەوەی لە شەش مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە 436 حاڵەتی جیابوونەوەی لەو رێكخراوەیە تۆمار كراوە، وتی لە هەر 4 حاڵەتی پێكەوەنانی ژیانی هاوبەش یەكیان لەبەریەك هەڵدەوەشێ. ئەو دەڵێ لە شارە گەورەو ناوچەكانی پڕداهاتدا ڕێژەی تەڵاقو جیابوونەوەكان زیاترە.
بەپێی قسەكانی ئەو 14%ی جیابوونەوەكان لە یەكەم ساڵی ژیانی هاوبەشداو نیزیك بە نیوەی تەڵاقەكان لە پێنج ساڵی یەكەمی ژیانی هاوبەشی ژنو مێردەكان روو دەدەن. ئەو بە بەراوردكردنی گەشەی تەڵاق بەپێی ڕێژەی پێكەوەنانی ژیانی هاوبەشی گوتی لە ساڵی 90 تا 93 ی هەتاوی بە گشتی پێكەوەنانی ژیانی هاوبەش نیزیك 7% لە كەمی داوەو بڕی تەڵاقو جیابوونەكان نیزیك بە 9% زیادی كردوە.
هەر بەپێی ئاماری نووسینگەی ئامار و زانیارییەكانی رێكخراوی تۆمار كردنی باری كەسێتی لە ئێران لە ساڵی1390ی هەتاویدا لە هەر هەزار كەس لە ئێران 9 كەسیان لە هاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە.