هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بریندار بوو

بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هیزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنووری شاری سەردەشت، كاسبكارێكی كورد بە توندی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەو كۆڵبەرە كوردە ناوی “تاهیر زاهیری”یە كە لە ناوچەی ئالانی سەردەشت بەدەستی هیزە ئەمنییەكانی ئێران بریدنار كراوە و دواتر رەوانەی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سەردەشت كراوە.

سەرچاویەك لە شاری سەردەشتەوە رایگەیاندووە كۆمەڵێك كاسبكار لە ناوچەی “ئالان”ی سەردەشت ویستوویانە لە رووباری “سپیلكە” بپەڕنەوە كە كەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هیزە ئەمنییەكانی ئێران و كە یەكیان بە توندی بریندار بووە.

تاهیر زاهیری خەڵكی گوندی “بێژوێ”یە كە دەستی بە توندی بریندار بووە و هەر بە برینداری پیش ئەوەی بیبەنە نەخۆشخانە لەلایەن لێكۆڵەرەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لێكۆڵینەوەی لێكراوە.

تەنیا لەم عەفتەیەدا ئەمە سێیەمین حالەتی كوژران و بریندرا بوونی كۆڵبەر و كاسبكارانی كوردە بەدەستی هیزە ئەمنییەكانی ئێران، رۆژی دووشەممەش لە سنووری مەریوان كۆڵبەرێكی كورد درایە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێنرا.

لە چەند رۆژی رابردووشدا لە هەمان شوێن كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بەناوی “ناسر عەلیخانی” كەوتە بەر دەستڕێژ و بە توندی بریندار بوو.

لە كاتی دەستڕێژ و كوشتنی كاسبكار و كۆڵبەرانی كورددا بار و كەلوپەلەكانیشیان لەلایەن هیزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ساڵانە لە خالە سنوورییەكانی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان بەدەیان كپڵبەری كورد دەكەونە بەر دەستڕێژی هێزە سەربازییەكانی ئێران و گیان لەدەست دەدەن.

هیمن ظاهری

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …