شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

خۆڕاگریی كچانی كۆبانێ لە شانۆیەكدا نمایش دەكرێ

بەسەرهات و خۆڕاگریی كچێكی كوردی خەڵكی كۆبانێ بۆ تۆڵە كردنەوە لە هێزەكانی داعش، بە شێوەی شانۆ لە پارێزگای كرماشان دەچێتە سەر سەكۆ و نمایش دەكرێت.

بەپێی هەواڵی كوردپا، یەكێك لە هونەرمەندانی كورد لەهۆڵی فەرهەنگی _هونەری “انتڤار” لە شاری كرماشان، شانۆی “100”ی بردووەتە سەر سەكۆ، كە بابەتی ئەو شانۆیە بەربەركانێی كچێكی خەڵكی كۆبانێ لەگەڵ هێزەكانی داعشدایە.

نووسەر و دەرهێنەری ئەو نمایشە سەبارەت بە شانۆی 100 راگەیاند: “ئەو شانۆیە باس لە ژیان و بەسەرهاتی كچێك لە شاری كۆبانێ دەكات كە هێزەكانی داعش باوك و برایەكیان كوشتووە ئەویش سوێندی خورادوو لە تۆڵەی ئەو كارە، 100 كەس لە ئەندامانی ئەو رێكخراوە بكوژێت.

ئارش مەنسووری لە “پەرۆشی” خۆی سەەبارەت بەو رووداوانەی كە پەیوەندییان بە كۆبانێەوە هەیە دەردەبڕی و بە هەواڵدەریی ئیسنای وتووە، “رۆڵی سەرەكی ئەو شانۆیە لە ئەستۆی خاتوو ئەكرەم یەدی بووە”.

28690.jpgئارش مەنسووری دەرهێنەری شانۆەکە
“ئەكرەم هیمەتی، حیسام‌ئەدین ئازادی و ئارمین دزفوولیزادە” لە شانۆی 100 دا رۆڵیان هەبووە.

تێچووی بلیتی ئەو نمایشە 5000 تەمەن بووە و لە سەرەتای ئەم حەفتەوە لە كاتژمێر 6 ئێوارە لە هۆڵی شانۆیی شاری كرماشان دەستی پیكردووە و هەتا رۆژی 3ی رەزبەر بەردەوام دەبێت.

پێشتریش شانۆ 100 لەشاری ئیسلام‌ئابادی غەرب سەر بە پارێزگای كرماشان پێشان درابوو.

لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو شاری كۆبانێ لە كوردستانی رۆژئاوا بووتە گۆڕەپانی هێرشەكانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە(داعش) كە تێیدا كچانی ئەندامی یەكینەكانی پاراستنی ژنان(y.p.j) لە پێشەوەی شەڕەكە دان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …