دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

لە كوژرانی كۆڵبەرێكی دیكە تا فرۆشتنەوەی دووبارەی كەلوپەلی كاسبكاران

ئێوارەی رۆژی شەممە رێكەوتی 28ی مانگی خەرمانانی 1394ی هەتاویی هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هاووڵاتییەكی كورد لە ناوچەی سنووری باشماخ سەر بە شاری مەریوان، دەدەنە بەر دەستڕێژو گوللە و دەیكوژن.

سەرچاوەكانی هەواڵ ناوی ئەو كۆڵبەرەیان “ئیسماعیل” كوری عەلی تەمەن 20 ساڵ وخەڵكی گوندی “ئەسكۆڵ” راگەیاندووە و دەوترێ، ئیسماعیل شوان بووەو بە تاوانی بەزاندنی ” هێڵی قەدەغە كراو” لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە تەقەی لێكراوە.

هەروەها لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە، كە سپای پاسداران لە شاری مەهاباد كەلوپەلی كاسبكاران كە زەوت دەكرێ، لە نێو شارەكانی كوردستان دەیفرۆشنەوە.

دەوترێ، “دلاوەر ڕەنجبەرزادە” فەرماندەی سپای پاسداران لە مەهاباد بە هاوكاریی دەست‌و پێوەندییەكانی، باری تاناكۆڕاو مەشرووب‌و ئەو كاڵایانە لە لایەن ناوندەی نیزامی‌و ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە لە كاسبكاران دەگیرێن، بە هاوكاریی بەرپرسانی سپای پاسداران مەهاباد و سەردەشت و  بە شێوەی نهێنی دەبرێنەوە سەردەشت‌و دەیانفرۆشنەوە.

جێگای باسە، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی كورد بە هۆی بێكاریی و تەنها بە مەبەستی بژیوی ژیانی خۆیان روو دەكەنە كاری پڕمەترسیی كاسبی لە سەر سنوورەكان و بەم بۆنەوە رۆژانە و بە شێوەی بەردەوام لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵیی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …