قه‌ڵای مه‌ریوان پاڵم دا پێوه
قه‌ڵاكه‌م ڕۆخا پاڵ به‌م به كوێوه
قه‌ڵای مه‌ریوان
قه‌ڵای مه‌ریوان بۆ ماوه‌یكی درێژ خایه‌ن ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر به خۆی كوردی بووه، له درێژایی مێژوه‌كه‌یا جێگای هیوا و متمانه و پاڵپشتی خه‌ڵكی بێ په‌نا و پشتیوانی ناوچه‌كه بووه هه‌ر بۆیه كه له دڵی گۆرانییه فولكلورییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا جێگایكی تایبه‌تی بووه و ئێستاش به‌یتی:
قه‌ڵای مه‌ریوان پاڵم دا پێوه
قه‌ڵاكه‌م ڕۆخا پاڵ به‌م به كوێوه
وه‌ك دوو به‌ند دووپات ده‌بێته‌وه و داخ و كه‌سه‌ری خه‌ڵك له وێران بوونی ئه‌م قه‌ڵا سه‌ر كێشه ڕاده‌گه‌ینێ.
قه‌ڵای مه‌ریوان بریتییه له چه‌ن قه‌ڵا كه له سه‌ده‌ی پازده‌هۆمی زایینیا(سه‌ده‌ی هه‌شتمی ك.ه.) له سه‌ر سێ لووتكه‌ی كێوی ئیمام له باشووری شاری مه‌ریوانه‌وه دروست كراوه.
به پێ سه‌ر چاوه مێژ‌ووییه‌كان ئه‌م قه‌ڵایه نیزیكه‌ی سێ سه‌ده، یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی میر نشینه‌كانی ئه‌رده‌ڵان و بابانه‌كان بووه.
ناوی ئیمام له ناوی (شێخ ئه‌حمه‌د ابن الانبار النعیمی الحسنی) وه‌ر گیراوه كه له سه‌ده‌ی چووارده‌هۆمی زایینی له لایه‌ن ئه‌میر حه‌مزه‌ی بابانه‌وه كرابووه پێش نوێژ و ئیمام جومعه‌ی مزگه‌وتی سوور.
سه‌باره‌ت به مێژووی دروست كردنی قه‌لاكه و چه‌ن ڕووداوێك له ده‌ستپێكی دروست بوونیدا ئه‌م چه‌ند سه‌رچاوه هێندێ شاره‌زاییمان پێ ده‌ده‌ن :
عه‌بدولسه‌مه‌د توواری له ناو كتێبه‌كه‌یا(نور الانوار) باس له‌وه‌ی ده‌كات :…پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌میر حه‌مزه ی بابان به هۆی خه‌یانه‌تی یه‌كێك له سه‌رله‌شكه‌ره‌كانی (حه‌مدون به‌گ) به‌رانبه‌ر به تورك و عه‌ره‌به‌كان شكه‌ست ده‌خوات دێته مه‌ریوان و له بان كێوی ئیمام (كه له‌و سه‌ر ده‌مه كێوی سێ لووتكه‌یان پێ ده‌وت)چه‌ن قه‌ڵایكی دروست ده‌كات و شوورایك پێك دێنێت و هێزه‌كانی خۆی پته‌وده‌كاته‌وه .
له ناو قه‌ڵایك كه له بان نزمترین لووتكه‌ی كێوه‌كه دا بوو، مزگه‌وتێ به نێوی مزگه‌وتی سوور دروس ده‌كات و شێخ ئه‌حمه‌دی ئه‌نباری نه‌عیمی ده‌كاته پێش نوێژی مزگه‌وته‌كه و زانای پایه به‌رز سه‌ید ئیبراهیم ئه‌كاته موده‌ڕێسی وانه ئایینییه‌كان. دوو ساڵ به شوێن كۆچی دووایی سه‌ید ئیبراهیم له ساڵی ١٤٤٦ ی زایینی هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌ره‌به‌كان و به‌عقووبه ئه‌گرێت به‌ڵام به هۆی خه‌یانه‌ته‌وه ژارخۆر ده‌كرێت و كۆچی دووایی ده‌كات.
ئایه‌تۆڵا مه‌ردۆخ له ناو كتێبه‌كه‌یا مێژووی كورد و كوردستان ده نووسێ كه سوهراب به‌گ كوڕی مه‌ئمون به‌گی یه‌كم له ساڵی ١٥٦٦ ی زایینی له سه‌ر كێوێكی به‌رزه‌وه له ناوچه‌ی مه‌ریوانا قه‌ڵایكی قایمی بۆ ڕۆژانی تاڵ و ناله‌باری دروست كردووه….
مامۆستا ئه‌مین زه‌كی له ناو كتێبه‌كه‌یا (مێژووی كورد و كوردستان) باس له گه‌مارۆ دانی قه‌ڵاكه‌ی سوهراب
به‌گ له مه‌ریوانا له ساڵی ١٥٦٩به ده‌ستی له‌شكه‌ری قزڵباشی سه‌فه‌وییه‌كان ده‌كات …
هه‌ر وه‌های كه ئاماژه‌مان پێ كردووه ئه‌م قه‌ڵایه نیزیكه‌ی سێ سه‌ده ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ده‌ڵان و بابانه‌كان بووه. له ساڵی ١٦١٧ ی زایینی به فه‌رمانی هه‌ڵۆخان قه‌لاكه نه‌وژه‌ن كرا.
له ساڵی ١٦٨٧به ده‌ستوری سوڵه‌یمان خان والی ئه‌رده‌ڵان كه گوێبه‌فه‌رمان و هاوپه‌یمانی سه‌فه‌وییه‌كان بوو هاو كات له گه‌ڵ كاول كردنی قه‌ڵاكانی زه‌ڵم،پاڵه‌نگان وحه‌سه‌ناوا،
قه‌ڵای مه‌ریوانیچ وێران كرا‌و ئۆمێدی خه‌ڵكه‌كه به با درا.
سه‌رچاوه:
كوردیپێدیا
ویكیپێدیا(مه‌ریوان)
٢٠١٥-٩-١٨