هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

2400 كەسی روسی لە نێو ریزەكانی داعش دا شەڕ دەكەن

هەواڵنێریی رووسیە رۆژی هەینی 27ی مانگی خەرمانان، بە پێی وتەی كاربەدەستانی ئەمنیەتیی ئەو وڵاتە راپۆرت كراوە كە 2400 كەسی روسی لە نێو ریزەكانی داعش دان.

“سێرگەی سمیرنۆف” لەمبارەوە وتوویەتی، بە گشتی 300 هاوڵاتیی ئاسیای ناوەڕاست لە نێو ریزەكانی داعش شەڕ دەكەن.

سمیرنۆف لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا وتی، كێشەی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئۆرووپا زیادی كردووە و ئەو بابەتە وەكوو “ئەگەری هەڕەشەیەكی گەورە” بۆ رووسیە دێتە ئەژمار.

وتیشی: جەخت كردنەوە لەسەر ئەوەیكە پشتیوانی رووسیە لە سووریە كاریگەریی نگەتیڤی لەسەر دۆخی ئەو ولاتەوە و پەنابەران هەیە، دروست نیە. هۆكارەكەشی پەرەسەندنی پانتایی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناوچەكەدایە.

ئەو كاربەدەستە ئەمنیەتیەی رووسیە بە ئاماژە بە ئەمریكا وتی: هەندێ لە وڵاتان هەوڵدەدەن “لە هاوكاریی كردن دژی تیرۆریسم” خۆیان ببوێرن.

ناوبراو هەروەها وتیشی: لەمبارەوە هاوكاریی لەگەڵ ئەمریكا بوونی هەیە، بەڵام لە ئاستی پێویستدا نیە.

لە رۆژانی رابردوو راپۆرتگەلێك سەبارەت بە پەرەسەندنی ناردنی چەك و هێزی نیزامیی رووسیە بڵاو كراوەتەوە. ئەمریكا سەبارەت بەم راپۆرتانە نیگەرانی دەربڕیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …