كۆڵبەرێكی دیكەی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی ورمێ لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە كوژرا.
بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، رۆژی دووشەممە 23ی مانگی خەرمانان، كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە ناوی “رەحمان” كوڕی جەهانگیر لە ناوچەی سنووری تەرگەوەڕی ورمێ لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە درایە بەر دەستڕێژیی راستەوخۆی گوللە و گیانی لەدەستدا.
ئەو كۆڵبەرە خەڵكی ئاوایی “تلكە” سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ بووە و لەحاڵێكدا كە لە لایەن هێزە ئینتزامییەكانی ورمێەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستداوە، تەرمی ناوبراو لە لایەن هێزەكانی هەنگی مەرزییەوە بێ رێزیی پێ كراوە.
ئەو كۆڵبەرە لەم دواییانەدا هاوسەرگیری كردبوو.
ئەم هێرشە لە ناوچەی سەر سنووریی نێوان ناوچەكانی مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕ هاتووەتە ئاراوە و كاتێكە ژمارەیەك كۆڵبەری كورد لەو دیوی سنوورەكانەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەم شوێنە، لە لایەن هێزە سنوورپارێزەكانی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و ئەو كۆڵبەرەش بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.