پێشه‌كی
قه‌ڵای ئایتوس یان قه‌ڵای قهمچهقای له باكووری بیجاڕه‌وه له هه‌زاره‌ی چووارمی پێش زایینی‌دا دروست كراوه . نووسراوگهلێكی هیراتیك(نیوه وێنه‌یی) له بان به‌ردێكه‌وه له سێ كیلومیتری ئه‌م قه‌ڵایه دۆزراوه‌ته‌وه كه به وته‌ی هێندێ كارشناس سومێرییه‌كان نووسیویانه.
له ٤٥ كیلومیتری باكووری بیجارا ئاواییك هه‌یه به نێوی قهمچهقای كه ڕۆخانهیك هه ر به‌و نێوه وه له قهراخیا ڕه‌د ئه‌بێ . ئه‌م ڕۆخانه له ناوچهمێكا ڕائهبگارێ كه به دۆڵی پادشاكان ناسراوه. له ناو ئه‌م دۆڵه قه‌ڵایك هه‌یه به نێوی قه‌ڵای ئایتوس یان قه‌ڵای قهمچهقای.
له ناودۆڵێكی دیكه به نێوی دۆڵی حه‌فت ئاسیا‌و كه كه‌وتووه‌ته سێ كیلومیتری قه‌ڵاكه به‌ردێك دۆزراوه‌ته‌وه كه له بانیه‌وه نووسراوهیكی هیراتیك(نیوه وێنه‌یی)هه‌یه.
١-قه‌ڵای ئایتوس یان قهمچهقای
مێژوو
قه‌ڵای ئایتوس یان قهمچهقای كه مێژووی هه‌ڵ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٤٠٠٠ ساڵ پێش زایینی له دهورانگهلێكی جۆراوجۆرا ماناكان، ماده‌كان، ئه‌شكانییه‌كان ، ساسانییه‌كان و …كه‌ڵكیان لێ وه‌ر گرتووه . یه‌كێك له‌و دهورانگهله كه گرینگیكی تایبه‌تی له مێژووی قه‌ڵاكه‌دا هه بووه ئه‌و ده‌مه بوو كه خه‌ڵكه‌كه بۆ خۆ پارێزتن له هێرش و په‌لاماری ئاشوورییه خوێنخورهكان وه‌كوو بنكه كه‌ڵكیان لێ وه‌ر گرتووه. له‌و سه‌ر ده‌مه مه‌ردم به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له سه‌رداره دلێرهكانیان به نێوی ئایتوس قه‌ڵاكه ئه‌كه‌ن به بنكه‌ی خۆ ڕا گرتن به‌رانبه‌ر به ئاشوورییه دڕنده‌كان. بۆیه كه پێ ده‌ڵێن قه‌ڵای ئایتوس. ئێستاوئێستایش خه‌ڵكی ناوچه‌كه قسه له دلێری و جامێری ئایتوس ئه‌كه‌ن و به دهها ئه‌فسانه‌ی لێ سینه به سینه گه‌یشتووه‌ته ئه‌مڕۆ.
له ساڵی ٦٢٣ كاتێ كه هراكلیوس پاتشای بیزانس له هێرشه‌كه‌ی به سه‌ر ئێرانا ئاگرخانه‌ی ته‌ختی سوڵه‌یمانی
(له سه‌د كیلومیتری باكووری قه‌ڵاكه) گه‌مارۆ دا قه‌ڵا كه‌یچ به‌ره به‌ره ڕوو به وێرانی چوو.
ته‌لارسازی
ڕووبه‌ری ئه‌م قه‌ڵایه ٥٠٠٠ میتری چووارگۆشهو له بان تاشێكهوه دروست كراوه كه زاڵه به سه‌ردۆڵی پاتشاكان و نیسبه‌ت به بندینی ڕۆخانهكه ٢٠٠میتر به‌رزه.
دیواره كانی ئه‌م تاشه ئه‌ونده سافن كه كه‌س ناتوانێ دزه كاته ناو قه‌ڵاكه.
ته‌نیا ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی قه‌ڵاكه ودهشتهكانی ده‌وروبه‌ری تووله ڕێگایكه كه له لای باكوورییه‌وه دروست كراوه.
له بان دیواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی تاشهكه كوناگهرێك له بان یه‌كه‌وه ئه‌بینین كه نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه قه‌ڵاكه چه‌ندین قاتی بووه.
دیواره كانی قه‌ڵاكه چه‌ندین بۆرجیان هه‌بووه ،به هۆی هۆكارگه‌لێكی سروشتی (بۆمه‌له‌رزه) له ناو چوون، ته‌نیا به‌شگه‌لێ له دیواره كانی له لای باكوورییه‌وه به ده‌ورو به‌ری دهروازهكهیهوه به‌جێ ماون. پانایی ده‌روازه‌كه یه‌ك میتره. ئه‌مه نیشانده‌ری سه‌خت بوونی هاتوچوو بۆ ناو قه‌ڵاكه‌یه.
ئه‌توانین وا به‌راورد بكه‌ین كه قه‌ڵاكه ده‌روازه گهلێكیتریچی بووه، ئه‌گینا له كاتی گهمارۆا هیچێكیان بۆ نه‌ده‌كرا.
دیواره‌كان به بهردگهلێكی گه‌وره و جاڕو دروست كراون.
پاشماوه‌ی ئه‌م دیوارگهله ئه‌مانخه‌نه بیر دیواره‌كانی ته‌ختی سوڵه‌یمان و به ئه‌گه‌رێكی فره دروستكرنیان هه‌ڵئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی ساسانییه‌كان.
هۆماری ئاوی قه‌ڵاكه ، فره فره شێوه‌ی هۆماری ئاوی زیندانی سوڵه‌یمان ئه‌دات، ئه‌مه خۆی نیشانهیكه كه دروس كردنی ئه‌م دژه هه‌ڵ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی ماناكان.
به‌رده‌كانی تراشراوی ئایتوس وا نیشان ئه‌ده‌ن كه به ئه‌گه‌رێكی فره له ده‌ورانی ماناكان یان مادهكانا دروست كرابێتن.
بینا گه‌لێكی چووارگۆش له ناو قه‌ڵاكه ئه‌بینین كه نیشان ئه‌ده‌ن كه هۆدهكهگهلی قه‌ڵاكه بوون.
له بان قه‌ڵاكه‌وه چووار چاڵ ئه‌بینین ( كه هه‌مویان له ناو به‌رده‌كه كۆڵراونهتهوه). دوو دانه لهوچاڵگهره قووچین و قووڵاییان ٢،٥میتره. یه‌كمین چاڵی قووچی وا له لای هۆدهكهكانی قه‌ڵاكه‌وه. ئه‌و سێ چاڵه‌كان وان له بان داوێنه‌ی باشووریه‌وه و ڕاده‌یان دوو میتر له ڕاده‌ی هۆدهكهكان خوارتره. چاڵی دووههمیچ كه قووچییه وادیاره كه جێگای هومار كردنی ئازۆخه بووه.
چاڵی سێهۆم كه گرینگ‌ترین چاڵه ٣ میتر قووڵه( بنی له درگاكه‌ی پانتره) له درگای ئه‌م چاڵه سێ پله كۆڵراونهتهوه ، ئه‌م چاڵه بۆ هۆمار كردنی ئاو به كار هاتووه.
بوونی ئه‌م هۆماره ئاوه پرسیارێك ههئهزرنگێنێت ئه‌ویچ ئه‌ویه كه چلۆم هۆمارهكهیان پڕ ده‌كرد؟
وا دیاره كه ئه‌م چاڵه نه‌یتوانیوه به ئاوی باران پڕ بێته‌وه وبندینی ڕۆخانهكه ٢٠٠ میتر له خواره‌وه بووه، ئه‌ی چۆن چاڵه‌كه‌یان پڕ له ئاو ئه‌كرد؟ ڕه‌نگه كه ئهندازهیارانی ئایتوس هه‌ر له‌و تێكنیكه كه‌ڵكیان وه‌ر گرتبێ كه هاو ڕه‌گه‌زه‌كانیان بۆ دێرانی باخه ئاوێزانكانی بابۆل كه‌ڵكیان لێ وه‌ر ده‌گرت….
چووارمین چاڵ شێوازی درێژۆكهییه،قووڵایی ٢،٥ میتر،پانی١،٨میتر و درێژایی ٣میتره. له ناو ئه‌م چاڵه داڵانێك كۆڵراوه‌ته‌وه كه لێژاییه‌كه‌ی ٦٠پلهیه و ٤٠پلهكانی هه یه و ئهخواته بان هێوانێكهوه كه كه‌وتووه‌ته لای ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌ڵاكه‌وه .ئه‌م هێوانه ٥٠ میتر وا له ژێر قه‌ڵاكه‌وه. ته‌نیا ڕێگای په‌یوه‌ندی هێوانه كه هه‌ر ئه‌و پلهكانگهرنه . له‌م هێوانه بۆ چاودێری قاته‌كانی قه‌ڵاكه كه‌ڵك وه‌ر ئه‌گیرا.
كاتێ كه سه‌رنج له دروست كردنی پله‌كان ڕائهكێشین پرسیارێ دێته گۆر ئه‌ویچ ئه‌وه‌یه: ئهنازیارانی ئایدوس چلۆن ئه‌م پلهكانگهلیانه به بێ هه‌ڵه دروست كردووه؟ ئایاكوو بیركاریان زانییوه؟
له بندینی دۆڵه‌كه بیناگهلێ ئه‌بینین كه دیواره‌كانی له به‌رد و جاڕو( جاڕوتێكهڵێكه له : هه‌ڕگه سووره، لم، ئاهه‌ك وچهرمێنهی هیلكه كه له ئێرانا پێ ئه‌ڵێن ساروج) دروست كراون.ئه‌م بیناگهله ڕێگایكیان هه‌یه كه به‌ره و بان قه‌ڵاكه ئه‌ڕوات.
له بندینی دۆڵه‌كه داڵانێكی پله‌كانی هه‌یه كه به‌ره‌و ژێر ڕۆخانهكه ئه‌ڕوات. ئه م داڵانه به هۆی هۆكارگه‌لی سروشتییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
٢-نووسراوه‌كه‌ی قهمچهقای:
له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاواییه‌كه دۆڵێكی قووڵ هه‌یه به نێوی دۆڵی حه‌فت ئاسیا‌و. نووسراوه‌كه وا له ناو اهم دۆڵه، له‌بان به‌ردێكه‌وه كه له بان بهرزاییكی ١٠ میترییه‌وه نیسبه‌ت به بندینی دۆڵه‌كه دانراوه.
ئه‌م به‌رده له ٥٠٠ میتری ئاواییه‌كه سێ كیلومیتری ئایتوس ڕایگرتووه.
له‌وه ئه‌چێت كه دانه‌رانی قه‌ڵاكه نووسه‌ری ئه‌م نووسراوه بن.
ئه‌م نووسراوه هیراتیكییه( نیوه وێنه‌یی) واته هیێرۆگلیف مانه‌نده. تا ئێستا به شێوه‌یكی ئه‌وتۆ تاقی له سه‌ر ئه‌م نووسراوانه نه‌كراون. هێندێ پسپۆڕ ئه‌ڵێن كه له ده‌ستپێكا نووسینی سومێرییهكانیچ هه‌ر وه‌كوو قهمچهقای هیراتیكی بووه .
پرۆفێسۆر زه هتابی سه‌باره‌ت به نووسینی سومێری ئه‌ڵێ،، له ده‌ستپێكا، پێش له داهاوردنی نووسینی مێخی، ئهلفبایكی دیكه هه‌بووه كه زۆر له هیێرۆگلیف ئه‌چوو،به‌ڵام زۆر هه‌ڵی نه‌كرد. زانایاران پێان وایه كه سومێرییه‌كان به دووایی ئه‌مانه(قهمچهقاییهكان) نووسینیان داهاوردووه،،.
حه‌فته‌نامه‌ی ئه‌سه‌ر له ژماره‌كانی ١٥ و ١٦ له زمستانی ١٩٨٩ سه‌باره‌ت به نووسراوه‌كانی قهمچهقای ئه‌نووسێ ،، له لایكه‌وه ئه‌زانین كه نووسراوه‌كانی ئایتوس كۆنتر له نووسراوه‌كانی سومێرین و له لایكی دیكه‌وه هیچ شك و گومانێك له سه‌ر ئه‌وه نییه كه سومێرییه‌كان داهێنه‌ری نووسیینن ، ئه‌توانین بێژین كه نووسراوه‌كانی ئایتوس به ده‌ستی سومێرییه‌كان نووسراون.
مه‌حمود كوردوانی له بابهتێكا سه‌باره‌ت به نووسراوه‌كانی قهمچهقای له ساڵی ١٩٧٨دا له حه‌فته‌نامه‌ی بۆنیادی فه‌رهه‌نگی ئێران ئه‌نووسێ ،،ڕه‌نگه كه نووسراوه‌كه‌ی قهمچهقای نووسراوهیكی ئایینی بێت چوونكوو له نیوان چووارده نیشانه ی نووسراوه‌كه واته‌ی چوواریان خودا،په‌رستگه،ئاو و ههورهترێشقه یه.،،
سه‌ر چاوكه
ـ تاریخ دیرین ترکان ایران. ترجمهی علی احمدیان سرای.
ـ همان. احمدیان سرای.
ـ مریوانی، محمد. بیجار در گذر زمان.
ـ آناهید. ماهنامه‌ی پژوهشهای ایران شناسی
– وبگاه استانداری کردستان، معرفی استان
– دانشنامهٔ تاریخ معماری ایرانشهر.
– پژوهشهای ایران ساسانی
– ئینتێرنێت
٢٠١٥-٩-١٢