بە پێی ئامارەكان لە ماوەی ساڵی رابردوو واتە 2013ی زایینی لە ئاكامی تەقەی هێزە ئینتزامیو چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی بەرانبەر كۆڵبەرانی كورد لە سەر سنوورەكان، 37 كۆڵبەر گیانیان لە دەستداوەو 56 كۆڵبەری دیكەش برینداربوون.
هاوكات شەوی چوارشەممەی رابردوو كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی كورد لە ناوچەی ئالانی سەردەشت كەوتنە بۆسەی هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامییو پاش تەقەكردن كەسێك گیانی لەدەستداو یەك كەسی دیكەش برینداربوون. واحید تەوفیقی ئەو لاوە تەمەن 25 ساڵەیە كە بە هۆی قووڵبوونی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
كۆڵبەریی ئەو پیشەیە كە لە سەر سنوورەكان خەڵكانی زۆر لە ناوچە كوردنشینەكان بۆ دابینكردنی ژیانیان پەنای بۆ دەبەنو ئەمەش ساڵانە زیانێكی زۆری گیانیو ماڵی لێدەكەوێتەوەو تا ئێستاش كۆماری ئیسلامی هیچ چارەسەرێكی بۆ ئەم قەیرانە نەدۆزیوەتەوەو بەرانبەر ئەم دیاردەیە كە بۆ خۆی خۆلقێنەریەتی، كەمترخەمی نواندووە.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …