هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

زیاتر لە 40% لە ژنانی خوێندەواری ئێران بێكارن

ئامارەكانی بێكاری لەكۆمەڵگای ژنانی ئێراندا دەرخەرەی ئەوەیە كە زیاتر 40% ژنانی خوێندەوار لەو وڵاتەدا بێكارن و ژنانی بێكار بەو ئامارەش زیاتر دەبن.

“مولاوێردی”جێگری كاروباری ژنان لە لەوڵاتی ئێراندا رایگەیاندووە: ئاماری بێكاری ژنان لەئێراندا لەئاستێكی مەترسیدار دایە و بەرامبەر بەو كێشەیە هۆشداری دا.

ئەو بەرپرسەی حكومەت كێشەی بێكاری بە گرینگترین كێشەی ئابووریی ئەو وڵاتە لەقەڵەم دا.

ماوەیەك لەمەوبەر وەزارەت كاری ئێران لەراپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە كە رێژەی بێكاری دەرچوانی زانكۆكان لەنێونجی نرخی بێكاری لەئێراندا زیاترە و ئەوە لەحاڵێك دایە كە نێونجی بێكاری لەئێران لەساڵی رابردوودا 11% بووە.

لەو راپۆرتەدا باس لەوە كراوە كە تەنیا نرخی بێكاری دەرچوانی زانكۆكان لەسەدا 19یە و بەپێی ئامارەكان، نرخی بیكاریی ژنان لە ماوەی 9 ساڵی رابردوودا بەرزبوونەوەیەكی زۆری بەخۆوە بینیوە و ئێستاكە گەییشتووەتە 43.4% و راپۆرتەكان باس لە بەرزبوونەوەی رۆژلەدوای رۆژی ئەو ئامارە دەكەن.

لەكاتی ئێستادا 10 میلیۆن و 200 هەزار دەرچووی زانكۆ لەئیران هەیە و لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە 6 ملیۆن كەسیان لە بازاڕەكانی كاردا نەیانتوانیوە كار دەست بخەن و ئەمەش لەحاڵێك دایە كە بەم نزیكانە زیاتر لەچوار ملیۆن و 500 هەزار خوێندكاری دیكەش زانكۆ تەواو دەكەن و پەیوەست بە رێژەی بێكاران دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …