دامەزراوەكانی ژینگەپارێزی زاگرۆس كە لەم دواییانەدا لە شاری مەریوان بە مەبەستی پاراستنی زاگرۆس و دارستانەكانی وەكوو سەرسەوزترین ژینگەی كوردستان، دانیشتنێكیان بەڕێوە برد. ئەو دامەزراوەگەلە لە كۆتایی كۆبوونەوەكەیاندا راگەیەندراوێكیان بڵاو كردەوە.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە، ئەم نیشتمانە بە قامەتی زاگرۆس جوانە و زاگرۆس ئەم ژینگە هەزاران ساڵەیە، ئەم لانكەی پارێزەری شارستانیەتە كۆنە و ئەم بەخشەندەیە كە وەكوو دایكێك وایە، چەندین ساڵە بە دەستی ئاگركەوتنەوەكانەوە دەناڵێنێت و چیتر جێگایەك نەماوە كە پشكۆە ماڵوێرانكەرەكانی ئاگر روومەتی جوانی لە تاریكی و رەشیدا قووت نەدابێ.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئەو دامەزراوەگەلە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان لە ئاگركەوتنەوە بەردەوامەكان و ئەو خەسارانەی بە جەستەی دارستانەكانی زاگرۆس پدەكەوێت، داوایان لە هەموو هاوڵاتییان كردووە كە هاوڕێ لەگەڵ لیەنگرانی ژینگە باری قورسی گیانبەخشینەوەی دووبارە بە زاگرۆس و پێشگرتن لە لەناوچوونی ئەو ژینگەیە بە شێوەی كرداریی بكەنە رەمزی خۆڕاگریی و وەكوو جاران زنجیرە چیاكان و دارستانەكانی زاگرۆس بكەن بە هێمای بەخشین و نەخشین.
ناوی ئەو دامەزراوانە كە ئەو راگەیەندراوەیان واژۆ كردووە بریتیە لە: ئەنجومەنی سەوزی زاگرۆس لە گیلانغەرب، ئاژوانی سەوز لە كامیاران، پاژین لە بانە، كۆمەڵەی كوردستانی سەوز لە سنە، پارێزەرانی ژینگە لە سنە، شنە نۆژین لە سنە، شنە پای زەوین ە ئیلام، كۆمەڵەی پشتیوانی لە بابەتە سروشتی و ژینگە لە كرماشان، كۆمەڵەی پاراستن و گیان بەخشینەوەی كوێستانەكان (براو) لە كرماشان، ژین و ژینگە لە كرماشان، كۆمەڵەی ژینگەی موچش لە موچش، ئەنجومەنی سەوزی كارێژە لە سەراوقامێش، لاوانی ژینگە لە جوانڕۆ، ئەنجومەنی لایەنگران و پاراستنی ژینگە لە كوردستان و هەروەها چەند كەس لە چالاكان و لایەنگرانی ژینگە لە شرەكانی “سەلاسی باوەجانی، مەهاباد و پاوە.