هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

پێشمەرگەیەكی رۆژهەڵاتی دیكە لە شەڕی دژی داعش گیانی بەخت كرد

لاوێكی دیكە كە پێشمەرگەی یەكێك لە حیزبە رۆژهەڵاتییەكانە لە شەڕی دژە داعش كوژرا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، لەئەنجامی شەڕ و تێكهەڵچوونی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش لە باشووری شاری مووسڵ، پێشمەرگەیەكی پارتی ئازادیی كوردستان (پاك) بە ناوی محەممەد محەممەدپوور ناسراو بە ” ئەهوورا موكریانی” و خەڵكی شاری بۆكان، گیانی بەخت كرد.

ئەهوورا موكریانی ئەندامی ستادی فەرماندەیی پێشمەرگەكانی “پاك” بووە.

پێشتریش لە رەشەممەی ساڵی رابردوودا  سێ ئەندامی دیكەی پارتی ئازادیی كوردستان بە ناوەكانی “دیاكۆ رەحیمی، زانكۆ كامیارانی و هێرش سەقزی” لەشەڕی داعشدا گیانیان لەدەست دابوو.

بە گیان لەدەست دانی ئەهوورا، ژمارەی شەهید بوونی ئەندامەكانی پارتی ئازادی كوردستان لە ماوەی 15 مانگی رابردووە هەتا ئیستا لەشەری دژی داعشدا گەیشتووەتە 5 كەس.

پاش هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر خاكی باشووری كوردستان، حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە مەبەستی پاراستنی دەستكەوتەكانی ئەو بەشەی كوردستان، هێزی پێشمەرگەیان رەوانەی بەرەكانی شەڕی دژە داعش كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …