هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

مامۆستایەكی كورد لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا

مامۆستایەكی كورد بە 8 ساڵ پێشینەی كار لە ئیدارەی پەروەردە رۆژی رابردوو 9ی مانگی خەرمانان لە لیەن مەئمورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان، “عەی حسێن پەناهی” مامۆستای كورد لە شاری سنە، دوێنێ دووشەممە 9ی مانگی خەرمانان لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتعاتەوە لە ماڵەكەی خۆیان لەئاوایی قروچای سەر بە شاری دێگولن دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.

 

سەرچاوەیەك لەوبارەیەوە بە “ناوەندی مافی مرۆڤی كوردستان”ی راگەیاندوە، ناوبراو رۆژی هەینی لە مزگەوتی ئەو ئاواییە دژی حكومەت قسەی كردووە و داوای لە خەڵك كردووە كە لە بەرامبەر هەڵاواردنەكانی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچە كوردستانیەكان بێ دەنگ مەبن و بەمبۆنەوە 2 رۆژ دواتر لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا.

 

شایانی باسە، عەلی حسێن پەناهی پێشتر بە ماوەی 4 ساڵ دێهیاری ئاوایی قروچاای بوو و ئێستاش ناوبراو لە یەكێك لە قوتابخانەكانی شاری سنە سەرقاڵی وانە وتنەوەیە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …