تا چەند ساڵی دیكە ڕێژەی بێكارانی ئێران تا 4 میلیۆن كەس بەرز دەبێتەوە.
ناوەندی توێژینەوەكانی مەجلیسی ئێران سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێكاران لەم وڵاتە و گرفتی بێكاریی خەڵك، لایەنە پێوەندیدارەكانی وریا كردۆتەوە كە ئەگەر بەم ڕواڵە بڕواتە پێش تووشی قەیرانێكی گەورە دەبین.
ئەم ناوەندە پێشبینی كردووە كە تەنانەت ئەگەر دوای 6 ساڵی دیكەش، ئابووریی ئێران لە هەر ساڵدا تا ئاستی 5% گەشە بكا، دیسانیش ڕێژەی بێكارانی ئەم وڵاتە دەگاتە 4 میلیۆن كەس و نرخی بێكاریش 16% دەبێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە لە نێوان ساڵەكانی 1384 تا 1392 كە دەكاتە 8 ساڵ، 5 میلیۆن و 600 هەزار كەس بە لیستی دەرچووانی زانكۆكانەوە زیاد بوون.