بە هۆی پێكدادانی 2 ئۆتۆمبیل لە نزیك شاری سەقز 4 كەس بوونە قوربانیی.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، سەرلەبەبانیی ئەمڕۆ شەممە 7ی مانگی خەرمانان لە نزیك پردی ئایەنان لە جادەی سەقز_دیواندەرە بە هۆی پێكدادانی 2 ئۆتۆمبیلی جۆی “پاتڕۆڵ و ئیسۆزۆ” كەسێك گیانی لەدەستدا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.
شایانی باسە، بەهۆی خراپ بوونی دۆخی جاەدەكان و خێرایی زۆری ئۆتۆمبیلەكان ساڵانە بە هەزاران كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە سەر جادەكانی كوردستان و ئێران دەبنە قوربانیی و ئێران لە بواری رووداوی هاتوچۆ پلەی دووهەمی جیهانی هەیە و بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێكخراوی پزیشكی قانوونیی ئێران لە ماوەی ساڵانی 1389 تا 1393دا، بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەم وڵاتە 97 هەزار و 272 كەس تێداچوون.