هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

گواستنەوەی‌ ئەفشین سۆهرابزادە لە زیندانی‌ میناب بۆ ئێڤین

ئەفشین سۆهرابزادە بەندكراوی‌ سیاسیی كورد سەرلە بەیانیی ڕۆژی‌ دووشەممە لە زیندانی‌ میناب بۆ زیندانی‌ ئێڤین لە تاران گواسترایەوە.

بەپێی‌ ڕاپۆرتی‌ كەمپەینی‌ بەرگریی لە زیندانیانی‌ سیاسی و مەدەنی، گۆاستنەوەی‌ ئەم بەندكراوە نەخۆشە لە حاڵێكدایە كە 4 مانگ لەوەپێش داوای‌ لە دەزگای‌ قەزایی كردبوو كە بۆ زیندانێكی‌ بگۆازنەوە تا بتوانێ‌ چارەسەریی نەخۆشیی شێرپەنجەكەی‌ بكا، بەڵام پاش تێپەڕبوونی‌ ساڵ و نیوێك وەڵامی‌ داواكاریی ناوبراو نەدراوەتەوە.

سەرچاوەیەكی‌ ئاگادار لە بارودۆخی‌ ئەم بەندكراوە لە زیندانی‌ میناب وتبووی‌ بارودۆخی‌ جەستەیی ئەفشین بەرەو باشی ناڕواو فشاری‌ خوێنی‌ 7 لەسەر 8 بووەو بەم حاڵەش لە زیندانی‌ مینابەوە بۆ ئێڤینی‌ تاران گۆاستراوەتەوەو ئیزنیان پێ نەداوە هیچ چەشنە پێداویستییەك لەگەڵ خۆی‌ بەرێ.

ئەفشین سۆهرابزادە تەمەنی‌ 24 ساڵە. ناوبراو بە هۆی‌ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی‌ ڕیخۆڵە و خوێنڕێزی‌ لە بارودۆخێكی‌ تەندروستیی خراپ دایە.

سۆهرابزادە بە هۆی‌ ئەم نەخۆشییەوە جگە لە ئێسك و پێست هیچی‌ لێ نەماوەتەوە، دادستانی‌ میناب و دەستوپێوەندییەكانی‌ دەزگای‌ قەزایی لە سنە تا ئێستاشی لەگەڵ بێ بەم نەخۆشییەوە پاس پاسێنی‌ پێدەكەن و هیچ مەرەخەسییەكیان پێ نەداوە.

ئەفشین سۆهرابزادە، خەڵكی‌ شاری‌ كرماشان لە مانگی‌ جۆزەردانی‌ ساڵی‌ 1389 لە لایەن هێزەكانی‌ ئیدارەی‌ ئیتلاعاتی‌ شاری‌ كامیاران دەسبەسەر كرا و لە لایەن لقی 2ی‌ دادگای‌ ئینقلاب لە شاری‌ سنە بە تاوانی‌ شەڕ لەگەڵ خودا لە ڕێگەی‌ ئەندامبوون لە یەكێك لە حیزبەكانی‌ بەرهەڵستكاری‌ كۆماری‌ ئیسلامی حوكمی‌ 25 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی‌ مینابی بەسەردا سەپا. ناوبراو سەرەتای‌ مانگی‌ ڕەشەممەی‌ 1390 لە زیندانی‌ ناوەندیی شاری‌ سنەوە بۆ میناب دوور خرایەوە.

شایانی‌ باسە كە ئەم زیندانییە سیاسییە كوردە لە كاتی‌ دەسبەسەركرانیدا لە گرتنگەی‌ ئیدارەی‌ ئیتلاعاتی‌ شاری‌ كامیاران لە لایەن شەهرام ڕەحیمی‌ جێگری‌ ئەو كاتی‌ ئیتلاعات زۆر بە توندی‌ ئازارو ئەشكەنجە دراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …