لە ناوچە سنوورییەكانی شاری پیرانشار هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەری كورد كرد و بەو هۆیەوە كۆڵبەرێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.
بەپێی راپۆرتی باسنیوز، هێزەكانی سەر سنووری كۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار، تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەری كورد كردووە و بەو هۆیەوە كۆڵبەرێك بە ناوی “عەلی محەممەدیان” تەمەن 42 ساڵ، گیانی لەدەست داوە.
هاوكات لەگەڵ ئەو دەستڕێژی كردنە كۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی “عەبدوڵڵا محەممەدیان” بە سەختی بریندار بووە.
ئەو 2 هاووڵاتییە كوردە، خەڵكی ناوچەی مەهاباد بوون و بە مەبەستی دابینكردنی بژێوی ژیانیان، ڕوویان لە سنوورەكان كردبوو و هەوڵیان داوە لە ڕێگەی كۆڵبەرییەوە، ژیانی ماڵ و منداڵەكانیان دابین بكەن.