شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئاڵمان مەلا كرێكار تاوانبار دەكات

دەوڵەتی ئاڵمان نامەیەكی ئاراستەی وڵاتی نۆروێژ كردووە‌و تێیدا داوای رادەستكردنی مەلا كرێكاری كردووە‌و رایگەیاندووە، ناوبراو رێكخراوێكی جیهادی بە ناوی رەوت لە ئاڵمان پێكهێناوە.

خالید رەنجدەر برای مەلا كرێكار ئەمیری پێشووی گروپی چەكداری ئەنسارولئیسلام ئاماژەی بەوەدا، ساڵی رابردوو وڵاتی ئاڵمان داوای لە نۆروێژ كردبوو كە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە‌و دادگاییكردن مەلا كرێكار رادەستی ئەو وڵاتە بكات، بەڵام وڵاتی نۆروێژ داوای لە ئاڵمان كرد كە ئەگەر بەڵگەیەك لە بابەت پێكهێنانی گروپێكی وەها لە لایەن مەلا كرێكارەوە هەیە رادەستی ئێمەی بكات بۆ ئەوەی خۆمان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجام بدەین.

هاوكات وڵاتی ئاڵمان هیچ بەڵگەیەكی لەمبارەوە رادەستی نۆروێژ نەكردووە‌و رایگەیاندووە، رێكەوتی 2014-03-31 لێكۆڵینەوە لە مەلا كرێكار دەكات.

نەجمەدین فەرج ئەحمەد ناسراو بە مەلا كرێكار ساڵی 1954 لە ئاواییەكی سەر بە سلێمانی لە دایكبووە‌و خوێندنی باڵای لە پاكستان تەواو كردووە‌و لە كۆتایی هەشتاكاندا پەیوەندیی بە بزوتنەوەی ئیسلامیەوە گرتووە‌و ساڵی 1991 روویكردوەتە وڵاتی نۆروێژ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.