هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

سنووری پەرویزخان بەڕووی كۆڵبەران دادەخرێت

بە وتەی جێگری سیاسیی قایمەقامی شاری “قەسر شیرین” چالاكیی كۆڵبەری و هێنان و بردنی كەلوپەل لە سنوری پەروێزخانەوە لەلایەن حكومەتەوە لە دوێنێ‌ شەممەوە پێشی پێ گیراوە.

“نیعمەتوڵڵا نازپەروەردە” لە وتووێژێك لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی ئێرنا وتی: “چالاكیی كۆڵبەری و كاسبیی كۆڵبەران لە سنووری پەروێزخانەوە بە مەبەستی پێشگیری لە هێنانی كەلوپەلی بیانی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ پێشی پێگیراوە.”

بە وتەی ئەو بەرپرسە حكومەتییە چالاكیی كۆڵبەری و هێنان و بردنی كاڵا لەلایەن كۆڵبەرانەوە بۆووەتە هۆی رەونەقی بازرگانی لە شاری قەسرشیرین و ئێستە بە داخرانی ئەو كەرتە نزیكەی 2 هەزار كەس بێكار بوون و ئەمەش كاریگەریی نەرێنیی لەسەر بنەماڵەكانیان دەبێت.

جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە نەتەنیا بووەتە هۆی بێكاربوونی 2 هەزار كاسبكاری كورد، بەڵكوو 200 شۆفیر و 100 دووكانداریش كە سەرقاڵی گواستنەوە و فرۆشی ئەو كاڵایانەن، بێكار بوون.

بەپێی ئامارەكان ساڵی پار بەگشتی 2 هەزار و 580 ملیار ریاڵ داهات لەرێگەی چالاكیی كۆڵبەرییەوە هێنراوەتە ناو شاری قەسر شیرینەوە.

دەبێ بوترێ، بەشێك لە هاووڵاتیان و كاسبكارانی شارە سنوورییەكانی كوردستان وەك “قەسر شیرین، جوانڕۆ، پاوە، نەوسوود، نۆدشە، مەریوان، بانە، سەردەشت، پیرانشار، شنۆ، ورمێ‌ و سەڵماس و..” بەهۆی نەبوونی كار و زۆریی رێژەی بێكاری بە ناچاری پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەری هەڵدەبژێرن و بەم هۆشیەشەوە دەكەونە بەر تەقەی هێزە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ساڵانە بەدەیان كۆڵبەری كورد دەبنە قوربانی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …