لە ناوچە سنوورییەكانی شاری سەردەشت كۆڵبەریكی كوردی خەڵكی ئاوایی “كۆخێ” بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بریندار كراوە.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ، ئەو كۆڵبەرە كوردە ناوی “ناسر عەلیخانی” بووە و لە ناوچەی ” كۆشكی بەختیار” و لە دەورووبەری بنكەی هێزە ئینتزامییەكانی گۆزەڵەوە تەقەی لێكراوە.
دەوترێ، هەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران چەند سەر ئەسپی بارهەڵگری كاسبكارانیش بەكوشت چوون.
جێگای باسە، خەڵكی هەژار و رەش و رووتی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بەهۆی بێكاریی و بێ دەرەتانی روو دەكەنە كاری پڕ مەترسی كۆڵبەری لەسەر سنوورەكان و بەو بۆنەوە بە بەردەوامی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی دەبنەوە.