شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بەرزبوونەوەی ئاماری خۆكوژی لە رۆژهەڵاتی كوردستان

بە پێی ئەو راپۆرتانی كە لە ئاژانسەكانی ناوخۆی ئێران بڵاو بوەتەوە، لە سەرەتای مانگی خاكەلێوەی ساڵی رابردوو تا ئێستا 72 هاوڵاتی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە كە 41 كەسیان ژن‌و 31ی دیكەشیان پیاوبوون.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە لە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ئەم رێژەیە زیادی كردووە، بە هۆی ئەوەی ساڵی 2012 لە رۆژهەڵاتی كوردستان 27 كەس خۆیان كوشتبوو كە 15یان ژن‌و 12یان پیاو بوون.
بە پێی لێكدانەوەكان هۆكاری زۆربوونی خۆكوژیەكان دەگەڕێتەوە بۆ پرسی بێكاریی كە ئەمەش لە خۆیدا بە تایبەت لاوان ناچار دەكات بەرەو مادە سڕكەرەكان هان بدرێن‌و بەمشێوە هیچ دەرەتانێك بۆ درێژەدانی ژیانیان نابینن.

بەڵام مەسەلەی جێگەی سەرنج ئەوەیە كە تەمەنی خۆكوژیەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان گەیشتوەتە خوار تەمەن 10 ساڵ‌و ئەمەش بە گەورەترین مەترسی لە جۆری خۆكوژی ئەژمار دەكرێت.
زۆربەی لێكۆلەران‌و چاودێران لەسەر ئەو بڕوایەن ناسەقامگیریی سیاسی، نەبوونی داهاتوویەكی روون بۆ لاوان‌و مەسەلەی بێكاریی لە هۆكارە سەرەكیەكانی زیادبوونی رێژەی خۆكوژی لە رۆژهەڵاتی كوردستانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.