هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

شەڕی پەكەكە و توركیە تا ئێستا 700 كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە

لە ماوەی مانگێك شەڕی نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سپای توركیە دوو سەد كەس كوژراون.

“ئیدریس بالوكان”پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە ئاشكرایكرد لە ماوەی مانگێك شەڕی نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سپای توركی 200 كەس گیانیان لەدەستداوە و 500 كەسی دیكەیش برینداربوونە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئامەد، “ئیدریس بالوكان” پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە، كە بە سەرۆكایەتی شاندێكی پەرلەمانتارانی هەدەپە سەردانی ناوچەكانی شەڕیان كردووە و راپۆرتێكیان سەبارەت بە رووداوەكانی ئەم دواییەی توركیە و باكووری كوردستان ئامادەكردووە،  رایگەیاند:” بێ جیاوازی سەرباز و پۆلیس و گەریلا و خەڵكی مەدەنی لە شەڕەكەدا بوونەت قوربانی و زەرەرمەندی یەكەمی شەڕ و ئاڵۆزییەكانیش خەڵكی توركیەن بە بێ جیاوازی”.

بالوكان هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: ” ئەو شەڕەی تا ئێستا بەردەوامە و ئەگەر پێشی پێ نەگیردرێت ژیانی خەڵكیكی زیاتریش دەكاتە قوربانیی، چونكە سپا لە هەموو ناوچەكانی باكووری كوردستان  ئۆپەراسیۆن دەكات و خەڵكیش دەبنە قوربانی تیرۆری دەوڵەت”.

شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان پەكەكە و سپای توركیە لەدوای ئەوە دێت، كە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە لە شەوی هەینی 25-7-2015 زایینی بۆ یەكەمجار لەدوای پرۆسەی ئاشتی هێرشیانكردە سەر بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …