بە پێی هەواڵی كەمپەینی پشتیوانی كردن لە بەندكراوانی سیاسی و مەدەنی، رۆژی دوشەممە رێكەوتی 26ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی چوار بەندكراوی بەلوچ كە پێشتر لە لایەن هێزەكانی رژیم دەستبەسەر كرابوون و حوكمی ئێعدامیان بە سەر داسەپا بوو حوكمەكەیان جێ بە جێ كراو لە سێدارە دران.
بە پێی سەرچاوەكە، ئەو چوار بەلووچە زیندانیە بریتی بوون لە عیسا زەهی،سەعادەت شاكرم زەهی، جومعەپیری، عەبدولحەق شەهنوازی، كە هەمویان دانیشووی پارێزگای سیستان و بەلوچستان بوون بە تۆمەتی كڕێن و فرۆشتن و بازرگانی كردن بە مادەهۆشبەرەكان سزای ئێعدامیان بەسەر دا سەپابوو .
شایانی باسە كە هەمان رۆژ 10 بەندكراوی دیكە لە زیندانی هۆرمۆزگان ئێعدام كران، لە ماوەی روژانی رابردو بە شێوەیەكی بەرچاو رێژەی جێ بەجێ كردنی حوكمی ئەو زیندانیانەی كە سزای ئیعدامیان بە سەر داسەپاوە زیادی كردووە.