سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

ژنێك لە شاری بانە بووە قوربانیی تێزاب پرژاندن

ژنە كوردێكی دیكە ئەمجارە لە شاری بانە بەرەوڕووی دیاردەی تێزاب پرژاندن بوویەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی سێشەممە 20ی مانگی گەلاوێژ، ژنێكی خەڵكی شاری بانە بە ناوی”ئەفسانە قادری” تەمەن 37 ساڵ لە شەقامی كەمەربەندی هێرشی كرایە سەر و تیزابیان پێدا پژاندووە و جەستەی بریندار بوو و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سنە لە ژێر چاودێریی پزیشكی دایە.

دەوترێ “ئەفسانە قادری” دووكاندا بووە و لە ئاستی شاری بانە كەسێكی ناسراو بووە. هۆكاری ئەم رووداوەش كێشەی بنەماڵەیی راگەیەندراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رێكەوتی 23ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەشاری بۆكان   7 كچ و ژنی كورد لە سێ رێیانی سەنگینی بۆكان تێزابیان پێدا كرا و بەرەوڕووی خەساری گیانی بوونەوە.

هەر بەم بۆنەوە چەند رۆژ دواتر خۆپیشاندانێكی مەدەنی لە شاری بۆكان سازدرا و رێكخراوە و چالاكانی بواری مافی مرۆڤ و بەتایبەت مافی ژنان ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بەم دیاردە دژە مرۆییە دەربڕی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …