دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

125 هەزار خوێندكاری ئێرانی پێشینەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەریان هەیە

“پەرویز ئەفشار” جێگری كەم كردنەەی داواكاریی ستادی خەبات دژی مادەی هۆشبەر لە ئێران، رۆژی شەممە 17ی مانگی گەلاوێژ باس لە بەركاهێنانی مادەی هۆشبەر لە لایەن 125 هەزار خوێندكارەوە كرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی فارس، ئەفشار وێڕای ئاماژەدان بەوەیكە پەرەسەندنی مادەی هۆشبەر لە نێوان 1% لە 12 میلیۆن و 500 هەزار خوێندكاری ئێران بە مانای پەرەسەندنی “گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر” نیە، وتیشی 7 میلیارد تمەن بودجەی دیاریكراو بۆ ئەوەیكە پەروەردە بۆ بەرنامەی پێشگیرانە كەمە و ئەم بڕە پارەیە بە سەرنج بە رێژەی ئەو خوێندكارانە زۆر كەمە و تەنیا بەشی 8% لەو خوێندكارانە دەكات، بەڵام بەداخەوە دام و دەزگاكان لە بودجەكەی خۆیان كەڵك وەرناگرن و ئەمە لەحاڵێكدایە كە پەسەندكراوی ستادی خەبات دژی مادەی هۆشبەر دیاریی كردووە كە ستاد 20% لە بودجەی پێشگیری دابین بكات و 80% دیكەی بودجەكە لە ئەستۆی خۆیدا بووە.

جێگری كەم كردنەوەی داواكاریی ستای خەبات دژی مادەی هۆشبەر رایگەیاند، كە لە نێو ئەو خوێندكارانەدا 1.1% كەڵك لە حەبی ئێكستازی، 9% لانیكەم یەك جار حەشیش، 1.9% تركیا، 2 دەیەمی لەسەدیشیان هێرۆئین و چوار دەیەمی دەرسەدیشیان شیشەیان بەكارهێناوە.

ئەو خوێندكارانەی كە شەوی ئیمتحان كەڵك لە ریتالین وەردەگرن لە نێو ئەم ئامارەدا نین. ئامارە فەرمیەكان باس لەوە دەكەن كە لە ئێران زیاتر لە 2 میلیۆن كەسی گیرۆدە بە مادەی هۆشبەر بوونی هەی.

لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ “عەلی هاشمی” سەرۆكی كۆمیتەی سەربەخۆی خەبات دژی مادەی هۆشبەر كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام، لە وتووێژێك لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، وتبووی كە 3.74% لە گیرۆدەبووان یەكەم جا لە قوتابخانە مادەی هۆشبەریان بەكارهێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …