چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

ده‌نگۆی دامه‌زراندنی به‌سیج له ئوردون‌و میسر

به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی به‌سیج رایگه‌یاندووه دوای فه‌له‌ستین‌و لوبنان، له ئوردون‌و میسر سه‌رقاڵی رێکخستنن.

له‌وباره‌وه هه‌واڵده‌ریی فارس له زاری محه‌مه‌د ره‌زا نه‌قدی بڵاوی کردوه‌ته‌وه: ‘به‌سیجی ئوردون‌و میسر به‌م نزیکانه داده‌مه‌زرێت’. ناوبراو مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی به‌سیجی ئه‌و وڵاتانه‌ی گرێداوه به هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی بۆ له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسراییل‌و گرتنی به‌یتولموقه‌ده‌س(Urišlīm) که به بۆچوونی کۆماری ئیسلامی شارێکی ته‌واو فه‌له‌ستینییه‌و له لایه‌ن ئیسراییله‌وه داگیر کراوه.

نه‌قدی له به‌شێکی تری پلانی رێکخراوه‌که‌ی بۆ دامه‌زراندنی لقه‌کانی ئوردون‌و میسر رایگه‌یاندووه ‘ئێستا ئیسراییل له گه‌مارۆی هێزه‌کانیانی ئه‌واندان‌و دوای دامه‌زراندنی لقه‌کانی به‌سیج له فه‌له‌ستین‌و لوبنان، به‌سیجی سوریه دامه‌زراوه‌و به‌سیجی ئوردون‌و میسریش داده‌مه‌زرێت’.

نه‌قدی به ئاماژه‌ی راسته‌وخۆ به شه‌ڕ له ئیسراییل، ئاواته‌خوازی ئازادی بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س‌و نوێژکردن بووه له‌گه‌ڵ ئیمامه‌که‌یان له‌و وڵاته.

دروستکردنی لقه سه‌ربازی‌و ژێرز‌ه‌مینییه‌کان بۆ وڵاتانی دراوسێ له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی سپاو به‌سیجه‌وه دوای هاتنه‌سه‌رکاری هاشمی ره‌فسه‌نجانی له‌و وڵاته‌و هه‌ست کردن به لاوازبونی پێگه‌ی کۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ئیسراییل‌و عه‌ره‌به‌کان ده‌ستیپێکرد.

رگه‌یاندنی لق‌و دامه‌زراوه‌کانی سپای قودس که باڵی نێوده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامییه‌و به‌رپرسایه‌تیی به‌شی زۆری کرده‌وه‌ سه‌ربازی‌و سیخوڕییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا له ئه‌ستۆ بووه که‌متر به‌شێو‌ه‌ی ئاشکرا بووه‌و ئاشکرابوونی کارو چالاکییه‌کانی له سێبه‌ری راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامیدا بووه.

نه‌قدی، به‌رپرسی پله‌به‌رزی ته‌مه‌ن 60ساڵی ئێران به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی نه‌جه‌ف‌ی عێراقه‌و له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێرانه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه بۆ نه‌غه‌ده‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و هه‌ر له‌و رێکه‌وته‌وه‌ش ناسناوی ‘نه‌قدی’ به مانای ‘خه‌ڵکی نه‌غه‌ده‌’ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌وه‌و بۆ هه‌میشه له ئێران ماونه‌ته‌وه.

له ئێستادا به تازه‌یی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ 4وڵاتی عه‌ره‌بی ناوچه‌که کۆتایی پێهاتووه که سه‌باره‌ت به پرسی دانیشتنه‌کانی ژنێڤ2 رێکخرابوو.

ئێران‌و ئامریکا له سه‌ر قه‌یرانی سوریه‌و پرسی ناوکیی کۆماری ئیسلامی که بابه‌تی کۆنفرانسی ژنێڤ2ن نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێکه‌وتنێک‌و هه‌ریه‌که له ئامریکاو روسیه‌و ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی رێنه‌که‌وتوون له سه‌ر به‌شداریکردنی کۆماری ئیسلامی له‌و کۆنفرانسه.

ئێران به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی له ژنێڤ2 کاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت‌و پێده‌چێت ده‌نگۆی راگه‌یاندنی به‌سیج له میسرو ئوردون له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بێت.

به‌سیج

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.