رادیۆ “سوا” وتووێژێكی تەلەفۆنی لەگەڵ غەیاس سوورچی بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای نەینەوا ئەنجام داوە و لەو وتووێژەدا ناوبراو باسی لەوە كردووە كە دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە ماوەی 2 هەفتەی رابردوو، زیاتر لە 2 هەزار كەس لە خەڵكی موسڵی ئێعدام كردووە.
ئەو رادیۆە كە سەر بە دەفتەری راگەیاندنی نێودەوڵەتیی ئەمریكایە، لەو راپۆرتەدا هەروەها وتوویەتی: زۆربەی ئێعدام كراوەكان لە ئەندامانی ئەرتش، پۆلیس و كارمەندەكانی كۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەكان بوون.
غەیاس سوورچی لەوبارەوە وتووشیەتی: داعش لیستی قوربانیەكانی لەسەر دیوارەكانی ناوەندی پۆلیس لە گەڕەكی سومریە هەڵكەوتوو لە رۆژهەڵاتی موسڵ هەڵواسیوە و سەبارەت بە داواكاریی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی رۆڵەكانیان هۆشداریی داوەتە بنەماڵەی قوربانیان.
سووردی جەخت دەكاتەوە، كە قوربانیەكان لە ماوەی 2 هەفتەی رابردو لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر كراون و بە دەستڕێژی گوللە كوژراون.
گرووپی داعش لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو چەندین جار لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە عێراق و سوریە دەستی داوەتە ئێعدامی بەكۆمەڵ.