هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

3 كاسبكاری دیكەی كورد بە دەستی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار بوون

بە هۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كاسبكارانی كورد، 3 كاسبكار بریندار بوون و 100 سەر لە ئاژەڵە بارهەڵگرەكانیشیان كوژران.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا كاروانێك لە كۆڵبەران ‌و كاسبكارانی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی شاری شنۆ كەوتوونە كەمینی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاكامدا دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

لەو هێرشەدا 3 كەس لە كاسبكاران خەڵكی “سینگان”ی شنۆ برینداربوون ‌و پاش زەوت كرانی بارەكەیان لە لایەن هێزە چەكدارەكانەوە، 100 سەر لە ئاژەڵە بارهەڵگرەكانی كاسبكارانیش بە گوللەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون.

شایانی باسە، بە شێوەی رۆژانە بەردەوام، كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد كە بە مەبەستی وەدەستهێنانی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روو دەكەنە پیشەی پڕ مەترسی كاسبی لەسەر سنووەرەكان، لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …