دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

پێش نوێژی هەینی تاران: خومەینی هیچ بڕوایەكی بە پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریكا و مافی مرۆڤ نەبوو

كازم سدیقی لە وتاردانێكدا لە شاری مەشهەد، لە پەیوەند لەگەڵ پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریكا وتی : نابێ بەم پەیوەندییە شانازیی بكەین. بە بڕوای پێش نوێژی هەینی تاران، خومەینی دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی هیچ بڕوایەكی بە پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریكا و مافی مرۆڤ نەبوو.

ناوبراو رۆژی سێشەممە لە وتاردانێكدا لە “خولی پەروەندەی بەسیجی خوێندكاریی سەرانسەر ئێران” لە شاری تاران وتاری دەدا و وتی: ئیمام خومەینی ئەمریكای لە ژێر پێی نابوو و بڕوای بە مافی مرۆڤ و پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریكا نەبوو.

لە لایەكی دیكەوە، بە پێی ئیدعای هەندێكی دیكە لە كەسایەتیە سیاسیەكانی كۆماری ئیسلامی، خومەینی سەبارەت بە پەیوەندیی دووبارە لەگەڵ ئەمریكا روانگەیەكی دیكەی هەبوو و بە پێی بیرەوەرییەكانی ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی كە لە ماڵپەڕە ئینترنتیەكەی خۆی بڵاو كراوەتەوە، كە رەفسەنجانی رێكەوتی 3ی خەرمانانی ساڵی 1367ی هەتاویی سەردانی خومەینی كردووە و لەوێ سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە باسیان كردووە و خومەینی پێی وتووە كە پەیوەندیی گرتن لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی و بەتایبەت ئێنگلیس كێشەیەكی نیە و سەبارەت بە ئەمریكاش وتوویەتی “نابێ ئەمریكا لە پویەندیی گرتنەوەی دووبارە دڵسارد بكەینەوە، بەڵام جارێ بەم زووانە خەڵك ئەو پەیوەندییە قبوڵ ناكەن”.

گێڕانەوەی بیرەوەریگەلێكی لەمچەشنە لە ماوەی چەن مانگی رابردوو لە لایەن رەفسەنجانیەوە، بوو بە ئامانجی هێرشی رەوتی سێهەمی نێو دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی كە “بناژۆخواز”ەكانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …