هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

لە ماوەی سێ مانگدا 666 كەس لە ئێران بە مادەهۆشبەرەكان گیانیان لەدەستداوە

بە پێی دوایین راپۆرتی پزیشكی یاسایی ئێران، لە ماوەی 3 مانگی سەرەتای ئەمساڵ 666 كەس بە هۆی بەكارهێنانی مادەهۆشەبەركانەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی فارس و لە زاری پەیوەندییە گشتییەكانی پزیشكی یاسایی، لە نێو ئەم رێژەیەدا 347 كەس بە هۆی ژەهراویی بوونی لەڕادەبەدەر، 220 كەس بە هۆی بەكارهێنانی درێژ ماوەی مادەی هۆشبەر و 99 كەسیش بە هۆی بەكارهێنانی مادە رەوانگەردانەكانەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی 93ی هەتاویی رێژەی قوربانیانی مادەهۆشبەرەكان لە ئێران 5.4% زیادی كردووە و ئەمە لەحاڵێكدایە كە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 93 لەگەڵ 94 بە رێژەی 632 كەس لەو پەیوەندەدا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە كۆی گشتیی ئەو كەسانەی بە هۆی مادەهۆشبەرەكان گیانیان لەدەستداوە 596 كەس پیاو و 70 كەسیش ژن بوون. لەم ماوەیەدا پارێزگاكانی تاران بە 186 كەس، خوراسان 90 كەس و ئیسفەهان بە 48 كەس زۆرترین رێژەی قوربانیان هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …