37%ی ئەو كەسانەی كە بە هۆی تەقینەوەی مین لە كوردستان بریندار بوون تەمەنیان لە ژێر 15 ساڵ دایە.
كارناسێكی كوردی مامۆستای زانكۆی سنە، لە توێژینەوەیەكدا بڵاوی كردووەتەوە، لە 37%ی ئەو كەسانەی كە ساڵی 1385ی هەتاوی كەوتوونەتە سەر مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق و بریندار بوون، كەمتر لە 15 ساڵ تەمەنیان هەیە.
لە توێژینەوەی دكتور حوسێن محەممەدزادەدا هاتووە كە لە 95%ی بریندارەكانیش پیاون.
محەممەدزادە وتوویەتی: بەپێی دوایین زانیارییەكان، كاریگەری مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق هەتا 50 ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بە وتەی ناوبراو، 9.7ی مینە بەجێماوەكانی سەردەمی شەڕ لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگاكانە و لە 80%ی لە گوندەكان و لە 17%ی لە شارەكان دایە.
لە سێ مانگەی سەرەتای ئەمساڵدا 12 هاووڵاتیی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین كوژراو و بریندار بوون، كە لە نێوان قوربانیاندا كچێكی تەمەن 17 ساڵ و دوو منداڵی كەم تەمەن دەبیندرێت.
ئامارە فەرمییەكان باس لەوە دەكەن، زیاتر لە 20 میلیۆن مینی دژە نەفەر لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگاكانی (سنە، كرماشان، ئورومیە، ئیلام و خوزستان) هەیە.